Entries by shorsh muhamad

خستنە ڕووی ئەنجامی ڕاپرسی لەسەر کۆڤید١٩و کەرەنتینکردن ، ھۆکارێکی تر بۆ زیادبوونی توندوتیژی خێزانی لە ھەرێمی کوردستان و عێراق

سەنتەری پەرەپێدانی دیموکراسی و مافی مرۆڤ DHRD بۆماوەی دووھەفتە و لەبەرواری (٩ تا٢٣) مانگی نیسانی ٢٠٢٠ ھەستا بە ئەنجامدانی ڕاپرسییەک سەبارەت بە ھەڵکشانی رێژەی توندوتیژی خێزانی لەکاتی ماوەی کەرەنتینکردن و قەدەغەی ھاتوچۆ ، لێرەوە بەمەبەستی دەستکەوتنی ئامارێکی ڕاستەقینە لەسەر (رێژەی توندوتیژی خێزانی لەماوەی قەدەغەی ھاتوچۆو کەرەنتینکردن) دا لەسەر ئاستی ھەرێمی کوردستان و عێراق، وە فۆرمێکی […]

چارەسەرکردنی کێشەی سزادراوان

چارەسەرکردنی کێشەی سزادراوان پاش بەدواداچوونی چەند ڕۆژی ڕابردووی رێکخراوەکەمان (سەنتەری پەرەپێدانی دیموکراسی و مافی مرۆڤ DHRD ) لە خستنەڕووی داواکاری بۆ چارەسەرکردنی کێشەی سزادراوان کە یاسای ئازادبوون بەمەرج (إفراج شرطی) دەیانگرێتەوە کەژمارەیان نزیکەی ۱۳۰ سزادراو دەبێت لەھەرێمی کوردستان ، پەیوەندیکرا لەگەڵ لایەنە پەیوەندارەکان بۆ ئەنجامدانی رێکارە یاساییەکان لەگەڵ دادگاکان بۆ چارەسەرکردنی کێشەی دەوام نەکردنی دادوەران […]

بەردەوامین لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری

بەردەوامین لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری پاش ئەوەی ئیدارەی کەمپی پەنابەران داوای بەدەنگەوەھاتنی کرد بەخۆشحاڵیەوە ڕێکخراوەکەمان (سەنتەری پەرەپێدانی دیموکراسی و مافی مرۆڤ DHRD ) توانی بەرواری (٢٥-٣-٢٠٢٠) بڕی ۲۰۰ دووسەد کارتۆن تایت و ۱۲٥ سەدوبیست وپێنج کارتۆن سابون و ۱۹۲ کارتۆن زاھی ئامادەبکات و بیگەیەنێتە کەمپی پەنابەرانی عەربەت کەتیایدا ۲۲۷٦ دووھەزارو دووسەدو حەفتاوشەش خێزان دەژین کە ژمارەیان […]

بەردەوامین لە خزمەتکردن

  وەک ھەستکردنمان بە بەرپرسیارێتی سەرشانمان و بۆ بەردەوامبوون لە خزمەتکردن ، بەرواری (١٦و١٧ی ئازار ٢٠٢٠) ڕێکخراوەکەمان سەنتەری پەرەپێدانی دیموکراسی و مافی مرۆڤ (DHRD) بە ڕەچاوکردنی ڕێنماییە تەندروستیەکان و لەسەرشێوازی نۆرە(تناوب) بەشێک لە کارمەندەکانمان خۆبەخشانە دەوامیان کردو پەیوەندیمان بە بەشێک لەو دامودەزگا و لایەنانە کرد کە کاری ھاوبەش و پێکەوەییمان ھەیە وەک (ئیدارەی کەمپەکان ، […]

ڕاپۆرتی یانزەھەم و کاردانەوەی لایەنە فەرمییەکان

پاش بڵاوکردنەوەی یانزەھەمین ڕاپۆرتی پرۆژەی پاڵپشتی دادگا لە ژێر ناونیشانی (سەروەری یاسا ، پرسێکی بێ خاوەن و لەبیرکراو) و ناردنی بۆ سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکان ، جگە لە گفتوگۆو ڕاوسەرنجی زارەکی ژمارەیەک لە دادوەران و کارمەندانی لایەنە پەیوەندیدارەکان ، بەڵام جێی خۆشحاڵییە کە ھەریەک لە فەرمانگەی داواکاری گشتی سلێمانی بەنووسراویان ژمارە(٩١١) لە بەرواری(٢٠١٩/٦/١٨) ئاگاداریان کردین کە […]

رِاثؤرتى یانزەھەمین ی پرۆژەی پاڵپشتی دادگا

ڕێکخراوەکەمان سەنتەری پەرەپێدانی دیموکراسی و مافی مرۆڤ DHRD لە پرێس کۆنفرانسێکدا یانزەھەمین ڕاپۆرتی پرۆژەی پاڵپشتی دادگای بڵاوکردەوە . لە پرێس کۆنفرانسەکەدا کە بەئامادەبوونی ژمارەیەکی بەرچاو لە کەناڵەکانی ڕاگەیاندن بەڕێوەچوو ، تیشک خرایە سەر چالاکییەکانی پرۆژەکە و ژمارەی حاڵەتە پێشێلکارییەکان و جۆری پێشێلکارییەکان .بۆ بینینی تەواوی ڕاپۆرتەکە کلیک لێرە بکە

سەردانکردنی شاندێکی باڵای ڕێکخراوی ھارتلاند ئەلاینس HAI بۆ ئۆفیسی DHRD

بەرواری ١٩-٢-٢٠١٩ لە ئۆفیسی ڕێکخراوی DHRD پێشوازیکرا لە شاندێی باڵای ڕێکخراوی ھارتلاند ئەلاینسی نێودەوڵەتی کەپێکھاتبوون لە بەڕێزان(سوریتا)بەڕێوەبەری جێبەجێکاری ڕێکخراوی HAI و (سکۆت) بەڕێوەبەری ھەرێمی HAI و (صلاح صدیق ) بەڕێوەبەری پرۆگرامی عێراق و ( تاڤگە رؤوف) ڕێکخەری پرۆژەی چاکسازی دادوەری نەوجەوانان و (دەریا کاوە ) ڕێکخەری پرۆژەی PRM ، بەمەبەستی ئەنجامدانی کۆبوونەوە لەگەڵ بەڕێوەبەری DHRD […]

Vacancy Posts

  Democracy and Human Rights Development Center /DHRD, is glad to announce a number of new positions  under a new project which is starting on February 1st, 2019. The project is funded by UNHCR, and it is a Gender Based Violence (GBV) project in Sulaymnaiya province; working on preventing and responding to SGBV among refugees and asylum seekers […]

ھەڵـــمەتی دەسبەسەرکردن رابگــرن

بەیــــــــاننامە (ھەڵـــمەتی دەسبەسەرکردن رابگــرن ) ماوەیەکە ھەڵمەتێکی فراوانی دەسبەسەرکردنی لاینگرانی تەڤگەری ئازادی کوردستان‌و کادێرە دیارەکانیان لە پارێزگای سلێمانی ھەرێمی کوردستان چالاکانە بەڕێوەدەچێت. لایەنە پەیوەندیدارەکان ھەموو جۆرە چالاکییەکی ئەوان ‌و بۆ پشتیوانی ئەوان قەدەغەکردوە، وەک گربونەوەو خۆپیشاندان‌و تا کار گەیشتە داخستنی ھۆڵێ سینما سالم کە نیازی نمایشی فلمێکی ھەبوو لەسەر تیرۆرکردنی کادێرەکانی PKK لە پاریس. رۆژی ھەینیش […]