وتار

ئازادی و ده‌ستور، خوێندنه‌وه‌ك بۆ ده‌ستوری عێراق

distoer

د.ته‌ها عومه‌ر ره‌شید له‌ په‌یوه‌ندی ئازادی به‌یاساوه‌ (وشه‌ی یاسا گشتیه‌ و ده‌ستوریش له‌خۆی ده‌گرێت) هه‌ندێك له‌بیرو بۆچونه‌كان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ پێداگیرن كه‌ دوو واتای دژ به‌یه‌كن، به‌و مانایه‌ی كه‌ له‌شوێنێك یاسا هه‌بوو ئازادی شوێنی نییه‌. یاخود چوارچێوه‌ به‌رته‌سكه‌كانی یاسا بواری هه‌ناسه‌دانی ئازادی ناده‌ن. ئه‌م بۆچوونه‌ یه‌كێكه‌ له‌بۆچوونه‌ توندڕه‌وانه‌كانی بواری راڤه‌ی په‌یوه‌ندی یاسا و ئازادی، كه‌ دیارترینیان […]

زاڵبوونی عه‌قڵی سه‌ربازیی به‌سه‌ر عه‌قڵی مه‌ده‌نیدا

42-30977151

به‌ختیار حاجی عبدالله بێگومان به‌رده‌وامبوونی خۆپیشاندان بۆ ماوه‌ی دوو مانگ‌و جێبه‌جێنه‌كردنی داواكارییه‌ هه‌نوكه‌ییه‌كانی خۆپیشانده‌ران، ئه‌گه‌رو پێشبینی روودانی توندوتیژیی زیاتر كرد، به‌ڵام به‌بۆچوونی ئێمه‌ چه‌ندین هۆكاری دیكه‌و سیاسه‌ت‌و هه‌نگاوی هه‌ڵه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم‌و په‌رله‌مانی كوردستان‌و هه‌ردوو حزبی ده‌سه‌ڵات (به‌تایبه‌تیش یه‌كێتی)و ئۆپۆزسیۆن‌و ئه‌نجومه‌نی كاتی سه‌رای ئازادی، رۆڵی گه‌وره‌ی گێڕا له‌سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی توندوتیژیی، له‌ گرنگترین ئه‌و هۆكارانه‌ش: یه‌كه‌م: هه‌نگاوه‌ هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنه‌ره‌كانی […]

ئه‌شكه‌نجه‌ وه‌ك هه‌ڵسوكه‌وتێكی نامرۆیی و سستمێك بۆ دانپێدانان

Mideast Lebanon Syria Prisons

ئاوات محه‌مه‌د مه‌سه‌له‌ی ئه‌شكه‌نجه‌ ئه‌گه‌رچ ره‌هه‌ندێكی ئایدۆلۆژی و پێگه‌یه‌كی كۆنی له‌ناو كۆمه‌ڵگای مرۆیدا هه‌بووه‌، به‌ڵام هه‌میشه‌ وه‌ك مه‌سه‌له‌یه‌ك دژ به‌هه‌موو به‌ها گرنگه‌كانی مرۆڤ ته‌ماشا كراوه‌، له‌كۆمه‌ڵگای ئێستاماندا ئه‌شكه‌نجه‌ ره‌هه‌ندێكی ترسناكی وه‌رگرتووه‌، كه‌له‌هه‌ندێك دامه‌زراوه‌ی پۆلیسیدا وه‌ك ده‌ستگه‌یشتن به‌زانیاری و باشترین جۆری لێكۆڵینه‌وه‌ ته‌ماشای ده‌كرێت، كه‌ له‌زۆرێك له‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌دا سستمێكی تایبه‌تی بۆ ئه‌شكه‌نجه‌ هه‌یه‌، كه‌ده‌گاته‌ قه‌سه‌وات و […]

ئه‌شكه‌نجه‌دان له‌ هه‌ندێك له‌ گرتووخانه‌كانی كوردستاندا بوونی هه‌یه‌

تصاعد الحديث عن التعذيب في السجون السعودية

ئه‌شكه‌نجه‌دان له‌ هه‌ندێك له‌ گرتووخانه‌كانی كوردستاندا بوونی هه‌یه‌ تا ئێستا نازانرێت ده‌زگاكانی پاراستن و زانیاری و دژه‌تیرۆر به‌ چ یاسایه‌ك كارده‌كه‌ن كارزان عبدولفازیل ئه‌وانه‌ی چاویان سه‌وزه‌و قژیان زه‌رده‌و ده‌ڵێن له‌ كوردستان مافی مرۆڤ پێشێل ده‌كرێت، نابێت بڕوایان پێبكه‌ین لێپرسراوێكی باڵای حیزبی ئه‌م قسه‌یه‌ی به‌ به‌رپرسی به‌شی مافی مرۆڤ له‌ رێكخراوی په‌ره‌پێدانی دیموكراسی و مافی مرۆڤ […]

دادگا ده‌سه‌ڵاته‌؟!

mostashark-540x360

دادوه‌ر سەروەرعەلی قسه‌ كردن له‌ سه‌ر دادگاو ده‌سه‌لاتی دادوه‌ری زیاتر له‌ چه‌ند ره‌هه‌ندیكی فكری و فه‌لسه‌فی له‌ خۆ ده‌گرن، چه‌مكه‌كانی دادپه‌روه‌ری یه‌كسانی له‌ به‌رده‌م یاسا ، ماف وئازادی، سه‌روه‌ری یاسا ، جیاكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كان ، چه‌مكگه‌لێكن كه‌ په‌یوه‌ندییه‌كی راسته‌وخۆیان به‌سیستمی دادوه‌رییه‌وه‌ هه‌یه‌بۆیه‌ناكرێت باس له‌ فه‌راهه‌م بوونی هه‌ر یه‌كێك له‌و چه‌مكانه‌ بكرێت به‌ بێ هه‌بوونی سیستمێكی دادوه‌ری […]

سته‌م له‌ بیری فه‌لسه‌فیدا

120917205656edx6

نووسین و وه‌رگێرانی: د. ته‌ها عومه‌ر رشید یه‌كه‌م/ ئه‌خلاق و سته‌م خاڵێكی بنه‌ڕه‌تی كه‌ لێره‌دا پێویسته‌ ئاماژه‌ی پێبده‌ین، بریتیه‌ له‌ په‌یوه‌ندی به‌تینی نێوان سته‌م و فه‌لسه‌فه‌، چونكه‌ فه‌لسه‌فه‌ له‌ روانگه‌ی وروژاندنی چه‌ندین پرسیاره‌وه‌ له‌گه‌ڵ سته‌مپه‌یوه‌ندی هه‌یه‌، وه‌كو : ناڕه‌وایی سته‌م و كاریگه‌ریه‌كانی له‌سه‌ر شێواندنی ژیانی سیاسی و رۆحی مرۆڤ، چونكه‌ فه‌لسه‌فه‌له‌ ئازادیه‌كدا ده‌ژی كه‌ سته‌م […]

سیستمی دادوه‌ری له‌ هه‌رێمی كوردستان پێویستیی به‌ گۆڕانی ریشه‌یی هه‌یه‌

oip00

ڕاوێژ كامه‌ران هاوڵاتییه‌كی دانیشتووی شاری سلێمانی، پاشئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ كۆمپانیایه‌كدا ده‌بێته‌ كێشه‌یان، بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی كێشه‌كه‌ی په‌ناده‌باته‌ به‌ردادگا‌و داوای قه‌ره‌بووده‌كات، به‌ڵام له‌ دادگا بێنه‌وبه‌رده‌یه‌كی زۆری پێدكه‌ن‌و پاش خه‌رجكردنی بڕه‌پاره‌یه‌كی نزیك له‌وبڕه‌ی كه‌ داوایكردبوو پێی قه‌ره‌بووبكرێته‌وه‌، ئینجا كێشه‌كه‌ی یه‌كلاییكرایه‌وه‌… محه‌مه‌د جه‌بار، كه‌ دانیشتووی یه‌كێك له‌ گه‌ڕه‌كه‌كانی شاری سلێمانییه‌، له‌لایه‌ن كۆمپانیایه‌كه‌وه‌ كه‌ كاری له‌ گه‌ڕه‌كه‌كه‌یاندا كردووه‌ تووشی زیانێكی زۆر […]

سستی دادگاكان له‌كۆتایهێنان به‌دۆسییه‌كان، وایكردووه‌ خه‌ڵكی له‌ده‌ره‌وه‌ی دادگاكان كێشه‌كان یه‌كلابكه‌نه‌وه‌

668_334_1410505619ce

ڕاوێژ كامه‌ران ــ راپۆرتی مه‌یدانی خاوی دادگاكان له‌ئیجرائاتكردن‌و كۆتاییهێنان به‌دۆسیه‌كان، وایكردووه‌ كه‌ خه‌ڵكی خۆیان له‌بری دادگاكان ئیجرائات له‌گه‌ڵ حاڵه‌ته‌كاندا بكه‌ن، به‌رای مافناسانیش په‌یڕه‌وكردنی دادپه‌روه‌ری ته‌نها ئه‌وه‌نییه‌ كه‌ ماف بگه‌ڕێندرێته‌وه‌ بۆ مافخوراو، به‌ڵكو مه‌رجه‌ له‌كاتی خۆیدا مافه‌ بگه‌ڕێندرێته‌وه‌، په‌رله‌مانتارێكیش ئاماژه‌به‌وه‌ده‌كات كه‌ خاوی ئیجرائاتی دادگاكان وایكردووه‌ له‌زیندانییه‌كاندا خه‌ڵكی به‌به‌ساڵ بمێننه‌وه‌ له‌چاوه‌ڕوانی یه‌كلابوونه‌وه‌ی دۆسییه‌كانیان. سیستمی دادوه‌ری جگه‌ له‌وه‌ی […]

بنه‌ماكانی دیموكراتی‌و به‌شداری له‌كرده‌ی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نیدا…

130701124031-02-egypt-protests-0631-horizontal-gallery

ئاوات محه‌مه‌د مافی مرۆڤ: مرۆڤایه‌تی به‌مافگه‌لێكه‌وه‌ له‌دایك ده‌بن، كه‌ناكرێت ده‌ستكاری بكرێت، ئه‌م مافه‌ مرۆییانه‌ ده‌توانن واله‌خه‌ڵكی بكه‌ن ژیانێكی شیاو بژین -له‌به‌رئه‌وه‌، هیچ حكومه‌تێك مافی ئه‌وه‌ی نییه‌ ئه‌م مافانه‌ ببه‌خشێت، به‌ڵكو پێویسته‌ له‌سه‌ر حكومه‌ته‌كان بیپارێزن، رێ به‌ئازادی بدات، كه‌له‌سه‌ر بنه‌مای داد‌و لێكتربووردن‌و كه‌رامه‌ت‌و رێز دامه‌زرابێت، ئه‌ویش به‌ده‌ر له‌ره‌گه‌ز یان ئاین یان وابه‌سته‌ی سیاسی یان بارودۆخی كۆمه‌ڵایه‌تی، […]

ده‌رباره‌ی دامه‌زراوه‌ی دادوه‌ری

35259Image1

د. ته‌ها عومه‌ر ره‌شید دامه‌زراوه‌ی دادوه‌ری چ وه‌ك پێكهاته‌ی كارگێڕی چ وه‌ك ئه‌ركه‌كانی، كه‌مترین گفتوگۆی جدی له‌سه‌ركراوه‌، ڕه‌نگه‌ هه‌ندێك له‌ هۆكاره‌كانی ئه‌مه‌ش، بریتی بێت له‌و بڕوایه‌ی كه‌ سیستمی دادوه‌ری وه‌ك سیستمێكی داخراو پیشانده‌دات و له‌لایه‌ك و له‌لایه‌كی تریشه‌وه‌ بریتیبێت له‌ كورتی ئه‌زمونی و پراكتیزه‌یی سه‌ربه‌خۆیانه‌ی كاری دادوه‌ری له‌هه‌رێمدا. ئه‌مه‌ش له‌ كاتێكدا كه‌ دامه‌زراوه‌ی دادوه‌ری سه‌ره‌رای […]

چوارچێوه‌ی‌ یاسایی‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی‌ هه‌واڵی‌ تاوان‌و دادگاكان له‌ رۆژنامه‌گه‌رییدا

IMG_99941711

د.سامان فه‌وزی‌ هه‌واڵی‌ تاوان‌و دادگاكان هه‌میشه‌ یه‌كێكه‌ له‌و هه‌واڵانه‌ی‌ كه‌ رۆژنامه‌كان هه‌وڵی‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی‌ ده‌ده‌ن؛ له‌به‌رئه‌وه‌ی‌ خه‌ڵكی‌ حه‌ز به‌ خوێندنه‌وه‌ی‌ ده‌كه‌ن. بۆیه‌ ته‌نانه‌ت رۆژنامه‌ گه‌وره‌‌و به‌ناوبانگه‌كانی‌ جیهانیش په‌یامنێرێكی‌ سه‌ربه‌خۆ ته‌رخانده‌كه‌ن بۆ ئه‌مجۆره‌ هه‌واڵانه‌‌و پێیانڕاده‌گه‌یه‌نن كه‌ ده‌بێ‌ به‌رده‌وام له‌نێو دادگاكان‌و نزیك بنكه‌ی‌ پۆلیس كاربكه‌ن بۆئه‌وه‌ی‌ هه‌واڵی‌ گه‌رماو گه‌رمی‌ تاوان‌و دادگاكان بگه‌یه‌نن به‌ رۆژنامه‌كه‌یان، بگره‌ بۆ به‌دیهێنانی‌ ئه‌م […]

دادگا ماف ده‌پارێزێت یان پێشێلی ده‌كات

mahkama

چاودێرێكی مافی مرۆڤ یه‌كێك له‌و پێوه‌رانه‌ كه‌له‌دنیای ئه‌مڕۆدا دادگای سه‌ربه‌خۆ و دادپه‌روه‌ری پێده‌پێورێت، خێرایی و زوو یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی ئه‌و كه‌یسانه‌یه‌ كه‌ده‌چنه‌ دادگا به‌تایبه‌تی كه‌یسی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌به‌تۆمه‌تێك ده‌ستبه‌سه‌ر ده‌كرێن، چونكه‌ ته‌نها ئه‌وه‌نده‌ به‌س نییه‌ (كه‌ نابێت هیچ مرۆڤێك كۆت و به‌ند و ده‌سته‌به‌سه‌ر بكرێت , ته‌نها به‌یاسا و به‌ بڕیاری دادگا نه‌بێت) به‌ڵكو كاتێك كه‌سێكیش […]

New Page 1

DHRD : .info  |  .nl

All Rights Reserved :: Copyright © dhrd.nl
Hosting & Design: 1997-2014 Chrakan.com