Month – كانونی یه‌كه‌م 2014

په‌یوندی نێوان دادگا و راگه‌یاندن

1469851_549547225129072_562967054_n

سه‌روه‌ر عه‌لی كاتێك باس له‌ په‌یوه‌ندی نێوان دادگا و راگه‌یاندن ده‌كرێت ئیشكالیه‌تێك له‌و په‌یوه‌ندیه‌دا به‌دی ده‌كرێت ، ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی دادگا و راگه‌یاندن زۆر جار له‌هه‌مان رووبه‌ری كاركردندا كار ده‌كه‌ن ، كه‌ بابه‌ته‌ كۆمه‌ڵاتییه‌كان و ئه‌و كه‌یسانه‌ی ده‌چنه‌ دادگاكان له‌ هه‌مان كاتدا بابه‌تی هه‌واڵن و جێی بایه‌خن لای رۆژنامه‌كان و ، به‌ مافی خۆیان […]

ره‌وشی مافی مرۆڤ له‌ هه‌رێمی کوردستان ته‌نها حیبره‌ له‌سه‌ر کاغه‌زه‌

huuman right

چه‌ترپرێس ـ دانێر قه‌ره‌داغی له‌ کۆی (30) ماده‌ی جاڕنامه‌ی مافی مرۆڤی جیهانی، له‌ عێراقدا ته‌نها (22) ماده‌ی جێبه‌جێده‌کرێت، ئه‌ویش له‌ ئاستێکی زۆرنزمدا، پارێزه‌رێکیش ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌کات کۆی کایه‌کانی مرۆڤ له‌ ره‌وشێکی خراپدایه‌ به‌تایبه‌ت ره‌وشی ژنان له‌ هه‌رێمی کوردستان. کارزان فازیل رێکخه‌ری سه‌نته‌ری په‌ره‌پێدانی دیموکراسی (DHRD)، تایبه‌ت به‌ (چه‌ترپرێس)ی راگه‌یاند: ره‌وشی مافی مرۆڤ له‌ هه‌رێمی کوردستان له‌ […]

عێراق: سیستەمێکی دادوەری تێکشکاو

aaaaaaaaaaaaaaaaaaaaaaaaaaaaaa

هیومان ڕایتس وۆچ دە ساڵ پاش جەنگی داگیرکردنی عێراق، هێشتا دەنگە ناڕەزایەکان لە دژی حکومەت ڕووبەڕووی سزا دەبنەوە و مافەکانی دادگایکردنی عادیلانە پشتگوێ دەخرێت بەغداد، 31 ی کانوونی دووەم 3131 : لە چوارچێوەی ڕاپۆرتە ساڵانەیدا، هیومان ڕایتس وۆچ ئەمڕۆ ووتی، سەرکردایەتی عێراق ڕێوشوێن و سزای تووندی لە دژی سیاسەتمەدارانی سەر بە ئۆپۆسیزیۆن و دەستگیرکراوان و […]

له‌ماوه‌ی یه‌ك ساڵدا 1170 پێشێلكاری له‌دادگاكاندا ئه‌نجامدراوه‌

2014_12_1_23_6_42_605

دانێر قه‌ره‌داغی سه‌نته‌ری په‌ره‌پێدانی دیموكراسی و مافی مرۆڤ له‌ماوه‌ی یه‌ك ساڵدا (1170) پێشلكاری له‌دادگاكاندا تۆمار كردووه‌ و په‌رله‌مانتارێكیش ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات كه‌ ده‌سه‌ڵات نایه‌وێت گوێ‌ بگرێت و هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی بدات، پارێزه‌رێكیش ئه‌وه‌ ڕوون ده‌كاته‌وه‌ كه‌ ئه‌و پێشێلكارییانه‌ ئاسته‌نگیان بۆ كاره‌كانی ئه‌وان دروستكردووه‌. سه‌نته‌ری په‌ره‌پێدانی دیموكراسی و مافی مرۆڤ DHRD له‌ ڕاپۆرتی پێنجه‌می خۆیدا ئه‌وه‌ی ده‌رخستووه‌ […]

له‌ هه‌رێمی كوردستان زیاتر له‌ 160 كه‌س سزای له‌ سێداره‌دانیان هه‌یه‌

134772

ئا: ئاسۆ سه‌راوی‌ زیاد له‌160 كه‌س له‌هه‌رێمی‌ كوردستان، ساڵانێكی‌ زۆره‌ سزای‌ له‌سێداره‌دانیان هه‌یه‌، به‌ڵام سه‌رۆكی‌ هه‌رێم جێیبه‌جێكردنی‌ سزاكانی‌ راگرتوه‌، مافپه‌روه‌رێك ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات كه‌ سزاكه‌ به‌یاسایه‌ك ره‌ت نه‌كراوه‌ته‌وه‌، به‌ڵام “نییه‌تێكی‌ باش هه‌یه‌ بۆ جێبه‌جێ‌ نه‌كردنی‌”، دادوه‌رێكیش بۆچونی‌ وایه‌، بۆ “ئه‌م قۆناغه‌ی‌ ئێستای‌ كوردستان‌و عێراقیش بونی‌ سزای‌ له‌سێداره‌دان پێویسته‌”. وه‌ڵامی‌ ئه‌و پرسیاره‌ بۆ ئه‌به‌د، به‌نهێنی‌ ده‌مێنێته‌وه‌، […]

یاسا و دوكه‌ڵی سیاسه‌ت

3ebdffaf3a910a54f6c4cb0abfb63506

شوان محه‌مه‌د له‌م هه‌رێمه‌دا به‌ درێژایی بیست و دووساڵی حوكمڕانی كوردی له‌ زۆربه‌ی حاڵه‌ته‌ كاندا جێبه‌جێكردنی یاسا كراوه‌ به‌ قوربانی سیاسه‌ت ، ئێستاش له‌ دۆسیه‌ی قایمقامی كۆچكردووی سلێمانیدا خه‌ریكه‌ رووداوه‌كان به‌هه‌مان ئاراسته‌ ده‌برێن و هه‌مان لۆژیك به‌سه‌ر ئه‌م دۆسیه‌ گرنگه‌ دا زالّده‌كرێت . به‌ درێژیی حوكمڕانی كوردی هه‌ریه‌ك له‌ هه‌ردوو هێز ی ده‌سه‌ڵاتداری پارتی و یه‌ […]

له‌گرتووخانه‌كانی سلێمانی “گێچه‌ڵی سێكسی” به‌گه‌نجان ده‌كرێت

Palestinians stand outside Rafah crossing with Egypt waiting for relatives to cross into Gaza Strip

ئارا ئیبراهیم رایده‌گه‌یه‌نێت كه‌ له‌گرتووخانكانی سلێمانیدا ئه‌شكه‌نجه‌ی جه‌سته‌یی‌و ده‌روونی به‌ندكراوان ده‌درێت‌و ده‌ڵێت گێچه‌ڵی سێكسیش له‌گرتووخانه‌‌و بنكه‌كانی پۆلیسدا هه‌یه‌. سه‌رده‌شت عه‌بدولڕه‌حمان، له‌چاوپێكه‌وتنێكی هاوڵاتیدا رایده‌گه‌یه‌نێت به‌رپرسانی ده‌زگا ئه‌منییه‌كان به‌ڕاشكاویانه‌ وتیانه‌ ئه‌شكه‌نجه‌ی به‌ندكراوان ده‌ده‌ن بۆ ناچاركردنیان به‌داننان به‌ڕاستییه‌كاندا. ساڵی رابردوو ئه‌و رێكخراوه‌ راپۆرتێكی له‌باره‌ی پیشێلكارییه‌كانی مافی مرۆڤ له‌زیندانییه‌كانی سلێمانی بڵاوكرده‌وه‌و به‌پێی راپۆرته‌كه‌ ئه‌شكه‌نجه‌ی ده‌روونیی‌و جه‌سته‌یی به‌ندكراوان ده‌ده‌ن. سه‌رده‌شت […]

له‌كوردستان چۆت ئیعتراف به‌تۆمه‌تبار ده‌كرێت؟

large

ئاسۆ سه‌راوی له‌كوردستان چۆت ئیعتراف به‌تۆمه‌تبار ده‌كرێت؟ “له‌580 زیندانی 113یان ده‌ڵێن ئه‌شكه‌نجه‌ی جه‌سته‌یی‌و ده‌رونی دراوین” سه‌ره‌ڕای قه‌ده‌غه‌كردنی له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ناوخۆوه‌، به‌ڵام به‌پێی به‌دواداچونه‌كانی ئاوێنه‌، هێشتا لێدان‌و ئازاردانی ده‌رونی بۆ دانپێدانان (ئیعترافكردن)ی تۆمه‌تبار به‌كارده‌هێنرێ‌، بۆیه‌ چالاكه‌وانێكی مافی مرۆڤ پێشنیار ده‌كات، لێكۆڵینه‌وه‌ی تۆمه‌تبار له‌پۆلیس‌و ئاسایش وه‌ربگیرێته‌وه‌، وته‌بێژی پۆلیسی سلێمانیش به‌و پێشنیاره‌ خۆشحاڵه‌‌و ده‌ڵێت “بائێمه‌ ته‌نها لایه‌نی جێبه‌جێكار […]

مافه‌كانی مرۆڤ و دامه‌زراوه‌ی دادوه‌ری

HUMAN RIGHTS PICTURE3

د.ته‌ها عومه‌ر ره‌شید راگه‌یاندنی جاڕنامه‌ی مافه‌كانی مرۆڤ له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵه‌ی گشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كانه‌وه‌ یه‌كێكه‌ له‌ گرنگترن هه‌وڵه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كانی سه‌ده‌ی رابردوو له‌ بواری پاراستنی مافه‌كانی مرۆڤدا،ئه‌مه‌ و هه‌موو راگه‌یاندن و رێكه‌وتنامه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كانی دواتری ئه‌م بواره‌،بۆ پابه‌ندكردنی ده‌وڵه‌تانن ،به‌ پاراستنی مافه‌ سه‌ره‌كیه‌كانی مرۆڤه‌وه‌.ئه‌وه‌ی له‌م وتاره‌دا باسی ده‌كه‌ین ،سه‌رنجێكه‌ له‌ ئاستی هه‌ڵسوكه‌وتی دامه‌زراوه‌ی دادوه‌ری بۆ پاراستنی مافه‌كانی مرۆڤ و […]

په‌نجه‌مۆر

panja30914-b

یه‌كێك له‌و كێشه‌ گه‌ورانه‌ی هاووڵاتیانی ئه‌م هه‌رێمه‌ی پێوه‌ گیرۆده‌ن، یه‌كسان نه‌بوونی هاووڵاتیانه‌ به‌رامبه‌ر یاسا، به‌شێكی زۆری ناڕه‌زایی هاووڵاتیانیش نه‌بوونی نا یه‌كسانییه‌ و بگره‌ وایلێهاتووه‌ به‌ ته‌واوی خه‌ڵك هه‌ست ده‌كات، كه‌ له‌م وڵاته‌دا هاووڵاتی له‌ ڕووی پێگه‌ی یاساییه‌وه‌ دابه‌شبوون به‌ سه‌ر دوو پله‌دا، هاووڵاتی پله‌ یه‌ك و هاووڵاتی پله‌ دوو، ره‌نگه‌ هه‌موو هاووڵاتییه‌ك هه‌ست به‌م نابه‌رامبه‌رییه‌ […]

هه‌ڵوێستی یه‌كێتی دادوه‌ران سه‌باره‌ت به‌جێبه‌جێنه‌كردنی بڕیاری دادگاكان

bayannamay yakety dadwaran

له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا كه‌یه‌كێتی دادوه‌رانی كوردستان له‌14/2/2012دا بڵاویان كردووه‌ته‌وه‌ و وێنه‌یه‌كیان بۆ رێكخراوه‌كه‌مان ناردووه‌، سه‌باره‌ت به‌خستنه‌ ئه‌ستۆی ده‌زگاكانی حكومه‌ت و لایه‌نه‌ به‌رپرسه‌كان له‌جێبه‌جێنه‌كردنی بڕیاری دادگاكان، كه‌بووه‌ته‌ هۆی سه‌روه‌ر نه‌بوونی یاسا له‌هه‌رێمی كوردستان به‌سه‌ر هه‌موو لایه‌كدا، ئێمه‌ وه‌ك سه‌نته‌ری په‌ره‌پێدانی دیموكراسی و مافی مرۆڤ پشتگیری ئه‌م هه‌نگاوه‌ی یه‌كێتی دادوه‌رانی كوردستان ده‌كه‌ین سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه‌هه‌ندێك له‌به‌رپرسانی باڵای حیزبی و […]

له‌به‌رچی ساڵانه‌ ئه‌و هه‌موو پێشێلكارییه‌ رووده‌ده‌ن

xo (4)_0_1

ئاوات محه‌مه‌د یه‌كێك له‌گرفته‌ گه‌وره‌كانی جیهانی ئێمه‌، دووباره‌كردنه‌وه‌ی كاره‌ساته‌كانه‌، كه‌هه‌میشه‌ به‌هانه‌مان بۆ ئه‌و دووباره‌بوونه‌وه‌ هه‌یه‌، ساڵانه‌ راپۆرته‌ ناوخۆیی و ده‌ره‌كییه‌كان، له‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و پێشێلكاریانه‌ی له‌هه‌رێمی كوردستان روو ده‌ده‌ن، هه‌ڵوه‌سته‌ ده‌كه‌ن. دوا راپۆرتیش بریتییه‌ له‌راپۆرتی پاڵپشتی دادگا كه‌له‌لایه‌ن سه‌نته‌ری په‌ره‌پێدانی دیموكراسی و مافی مرۆڤه‌وه‌ كه‌له‌ماوه‌ی ساڵی 2010دا كۆمه‌ڵێك پێشێلكاری گه‌وره‌ له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێم ده‌رهه‌ق به‌تۆمه‌تباران و […]

New Page 1

DHRD : .info  |  .nl

All Rights Reserved :: Copyright © dhrd.nl
Hosting & Design: 1997-2014 Chrakan.com