Date – 2014-12-05

خه‌ته‌نه‌كردنی مێینه‌، زیانه‌كانی و حه‌رامكردنی له‌قورئاندا

4735705801

پرۆفیسۆر دكتۆر مسته‌فا ئیبراهیم زه‌ڵمی یه‌كێك له‌و گرفتنانه‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ندێك له‌كۆمه‌ڵگاكان به‌ده‌ستییه‌وه‌ ده‌ناڵێنن، خه‌ته‌نه‌كردنی مێینه‌یه‌، كه‌ئه‌م نه‌ریته‌ ته‌نها له‌چه‌ند شوێنێكی دیاریكراودا اموته‌وه‌ و له‌زۆرێك له‌ناوچه‌كانی جیهان كۆتایی پێهاتووه‌، كه‌هه‌ندێك به‌ناوی ئاین و هه‌ندێك به‌ناوی دابونه‌ریته‌وه‌ ئه‌م كاره‌ ئه‌نجام ده‌ده‌ن. پرۆفیسۆر مسته‌فا زه‌ڵمی وه‌ك عه‌لامه‌یه‌ك و زانایه‌كی یاسادانه‌ر، كه‌یه‌كێكه‌ له‌كۆڵه‌كانی یاسادانه‌ری عیراقی، له‌توێژینه‌وه‌یه‌كی زانستیدا به‌پشت به‌ستن […]

چۆن رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی ده‌توانن رۆڵی خۆیان بگێڕن

29ngo3

ئاوات محه‌مه‌د و به‌كر حه‌مه‌ صدیق یه‌كێك له‌هۆكاره‌كانی رێكخستنی كۆمه‌ڵگا جۆری ئه‌و یاسایانه‌یه‌ كه‌تێیدا كارده‌كات، هه‌ر له‌خوێندنه‌وه‌ی یاساكانیه‌وه‌ ئاستی ئازادی و به‌شداری سیاسی و پێكهاته‌ی ئه‌قڵی ئه‌و كۆمه‌ڵگایه‌مان بۆ روون ده‌بێته‌وه‌، له‌به‌رئه‌وه‌ گرنگه‌ هه‌میشه‌ خوێندنه‌وه‌ بۆ یاساكان بكه‌ین. ئێمه‌ لێره‌دا باس له‌یاسای رێكخراوه‌كان ده‌كه‌ین، كه‌كۆمه‌ڵگای ئێمه‌ تازه‌ ده‌یه‌وێت رێكخستن بۆ كاری رێكخراوه‌كان بكات، كه‌ئه‌مه‌ش پێویستی […]

كاری ڕێكخراوه‌یی له‌نێوان بنه‌ما نێوده‌وڵه‌تیه‌كان‌ و یاسا ناوخۆیییه‌كاندا

1

پارێزه‌ر ئامینه‌ مه‌حمود رحمان ڕێكخراوه‌و كۆمه‌ڵه‌كان ئه‌مڕۆ به‌ به‌شێكی گرنگ داده‌نرێن له‌ ژیانی سیاسی‌و ڕۆشنبیری‌و ئابوری‌و یاسایی هه‌ر ووڵاتێكدا ، هه‌رچه‌نده‌ كاریگه‌ری‌و ڕۆڵی ڕێكخراوه‌و كۆمه‌َڵه‌كان له‌ ووڵاتێكه‌وه‌ بۆ ووڵاتێكی تر جیاوازه‌ و سیستمی یاسایی و مامه‌ڵه‌كردنی ده‌وڵه‌تیش له‌گه‌ڵیاندا جیاوازه‌ .

ئیشكالیه‌تی یاسایی كاری رێكخراوه‌یی له‌ هه‌رێمی كوردستاندا

dhrd-logo-01

فلاح مرادخان شاكرم و سه‌روه‌ر علی جعفر له‌ سیستمی لیبرالیدا دامه‌زراوه‌ و كۆمه‌ڵایه‌تی‌و مرۆییه‌كان پێكهێنه‌ری كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نین ، كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نیش په‌یوه‌ندی به‌ دروستبوونی فكری ئازادو ته‌قدیركردنی كه‌سایه‌تی هه‌ر تاكێكی كۆمه‌ڵه‌وه‌ هه‌یه‌،

پرۆژه‌ی پرۆگرامی رێگرتن له‌ توندوتیژی له‌سه‌ر بنچینه‌ی ره‌گه‌زی

A-14

ئه‌م پرۆژه‌یه‌ به‌هاوكاری رێكخراوی (Heartland alliance)ی ئه‌مریكی له‌ شاری سلێمانی جێبه‌جێ ئه‌كرێت پرۆژه‌كه‌ دوو ساڵی ته‌واوكردوه‌و له‌ ساڵی سێهه‌مدایه‌ ئه‌م پرۆژه‌یه‌ بریتیه‌ له‌ كاركردن بۆ ئه‌و ژنانه‌ی كه‌ ڕووبه‌ڕووی توندوتیژی ده‌بنه‌وه‌و له‌هه‌مان كات له‌ ئه‌نجامی توندوتیژیه‌ك زیندانی ئه‌كرێن و یاخود له‌ یه‌كێك له‌ سه‌نته‌ره‌كانی ژناندا ده‌مێننه‌وه‌، له‌گه‌ڵ كاركردن بۆ ئه‌و ژنانه‌ی له‌ دادگای باری كه‌سێتی […]

پرۆژه‌ی پاڵپشتی دادگا

A-4

ئه‌م پرۆژه‌یه‌ به‌هاوكاری رێكخراوی NED (سندوقی نیشتمانی بۆ پاڵپشتی دیموكراسی – ئه‌مریكی) له‌لایه‌ن (DHRD)ه‌وه‌ له‌ 1/7/2007ه‌وه‌ جێبه‌جێ ده‌كرێت له‌هه‌رێمی كوردستاندا، ئامانج له‌م پرۆژه‌یه‌ بریتیه‌ له‌سه‌ربه‌خۆبوونی ته‌واوی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری و چه‌سپاندنی حوكمی یاساو په‌ره‌پێدانی سیستمی دادوه‌ری و لابردنی له‌مپه‌ره‌كانی به‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری و ده‌ستنیشان كردنی پێشێلكاریه‌كان، كه‌ واده‌كات هه‌ندێك كه‌س و دامه‌زراوه‌ له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی یاساوه‌ خۆیان […]

پرۆژه‌ی هۆشیاری مه‌ده‌نی بۆ گه‌نجان و پۆلیس له‌ شاری ده‌ربه‌ندیخان

16

یه‌كێك له‌و پرۆژانه‌ی له‌لایه‌ن سه‌نته‌ره‌كه‌مانه‌وه‌ جێبه‌جێكراوه‌ بریتی بوو له‌ پرۆژه‌ی ( هۆشیاری مه‌ده‌نی بۆ گه‌نجان و پۆلیس ) ئه‌م پرۆژه‌یه‌ له‌ناو شاری ده‌ربه‌ندیخان دا جێبه‌جێكرا به‌ هاوكاری ڕێكخراوی (NDI) و دابینكردنی به‌شێكی بودجه‌كه‌ له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه‌ بوو ، ماوه‌ی سێ‌ مانگی خایاند كه‌له‌به‌رواری ( 1/7/2007) ده‌ستی پێكرد و له‌ (30/9/2007 ) كۆتایی پێهات . ئه‌م […]

پڕۆژه‌ی به‌دواداچوونی كێشه‌ی ده‌ستگیركراوه‌كانی ڕوداوی شاری هه‌ڵه‌بجه‌

15

له‌م پڕۆژه‌یه‌دا تۆڕێكمان پێكهێنا بۆداكۆكی له‌مافی ده‌ستگیركراوان له‌ڕوداوی (16-3-2006) بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش سه‌ردانی ده‌ستگیركراوه‌كانمان كرد له‌ هه‌ڵه‌بجه‌و سلێمانی هه‌روه‌ها سه‌ردانی لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان‌و ئه‌نجامدانی دوو ڕاپرسی له‌سه‌ر ده‌ستگیركراوه‌كان یه‌كه‌میان ده‌رباره‌یپاراستنی مافه‌كانیان له‌لایه‌ن ده‌زگا حكومییه‌كان وه‌ دووه‌میان له‌ناو خه‌ڵكدا بۆ زانینی ئاستی خزمه‌تگوزاریه‌ پێشكه‌شكراوه‌كان به‌شاره‌كه‌‌و پێدویستیه‌كانیان‌و وه‌هۆكاری ڕوداوی(16-3). له‌ ده‌ره‌نجامی ئه‌وڕوداواوانه‌ وكاریگه‌ری  ئه‌و ڕوداوه‌ له‌سه‌ر بارودۆخی ناوچه‌كه‌ […]

پڕۆژه‌ی گه‌ڵاڵه‌كردنی ڕاسپارده‌ بۆیاسای ڕێكخراوه‌كان

12

ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ به‌هاوكاری ڕێكخراوی (ICSP) جێبه‌جێكرا ماوه‌ی دوومانگی خایاند له‌ ( 1-10-2005) تا 31-11-2005) ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ بریتییبوو له‌دوو قۆناغ ، له‌قۆناغی یه‌كه‌مدا چه‌ند (WORK SHOP) ێك ئه‌نجام درا له‌سه‌ر چه‌مك‌و باكگراوندی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی زه‌روره‌تی كۆمه‌ڵگا بۆڕێكخراوه‌ مه‌ده‌نییه‌كان كه‌تیایدا نوێنه‌ری (20) ڕێكخراوی مه‌ده‌نی تیایدا به‌شداربوون له‌قۆناغی دووه‌میشدا كۆنفرانسێك سازكرا له‌ڕۆژانی (25‌و26-11-2005) تیایدا چه‌ند لێكۆلینه‌وه‌یه‌ك پێشكه‌شكرا له‌پێناوی […]

پڕۆژه‌ی دیالۆگی ده‌ستوری

10

قۆناغی یه‌كه‌م : ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ به‌هاوكاری ڕێكخراوی(NDI) ی جێبه‌جێكرا‌و یه‌ك مانگی خایاند له‌به‌رواری (7-5-2005 تا 5-8-2005) پڕۆژه‌كه‌ بریتی بووله‌وه‌رگرتنی بیروڕای هاوڵاتیان سه‌باره‌ت به‌ ڕه‌شنوسی ده‌ستوری داهاتووی عێراق‌وگه‌یاندنی ڕای هاوڵاتیان به‌كۆمه‌ڵه‌ی نیشتمانی به‌مه‌به‌ستی به‌هه‌ند وه‌رگرتنی له‌ڕه‌شنوسی ده‌ستوره‌كه‌دا. * قۆناغی دووه‌م :- له‌به‌رواری(15-9 تا15-10-2005) جێبه‌جێكرا. پاش ئه‌وه‌ی ڕه‌شنوسی ده‌ستوری داهاتووی عێراق په‌سه‌ند كرابه‌پێی یاسای كاتی به‌ڕێوه‌بردن عێراق […]

دژایه‌تیكردنی گه‌نده‌ڵی ئیداری

09

ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ هه‌ردوو رێكخراوی (DHRD) ‌و(CDO) به‌هاوكاری ڕێكخراوی (ICSP) له‌ماوه‌ی دوومانگدا له‌ به‌رواری (26-6-2005) بۆبه‌رواری (26-8-2005) جێبجێ كرا , پڕۆژه‌كه‌ بریتی بوو له‌ دوو قۆناغ , له‌قۆناغی یه‌كه‌مدا خولێكی ڕاهێنان بۆكارمه‌ندانی یاسای دام‌وده‌زگاكانی حكومه‌ت ئه‌نجام دراكه‌ تیایدا (25) كارمه‌ندی یاسایی به‌شداریان تیادا كرد‌و خوله‌كه‌ پێنج هه‌فته‌ خایاند و چه‌ند بابه‌تێكی گرنگ له‌ سه‌ر ئیداره‌‌و یاسای […]

پڕۆژه‌ی خولی هۆشیاری یاسایی و مافی مرۆڤ بۆ كارمه‌ندانی یاسایی ده‌زگای دادوه‌ری

07

ئه‌م پرۆژه‌یه‌ به‌هاوكاری هه‌ردوو ڕێكخراوی (NPA)‌و(UNDP) جێبجێكرا, كه‌ سێ‌ مانگی خایاند له‌به‌رواری (1-4 تا1-7-2005) ‌وتیایدا (25) یاساناس به‌شداریان كرد, كه‌به‌شێوه‌یه‌كی چڕوپڕ بابه‌ته‌كانی تایبه‌ت به‌كاری لێكۆلینه‌وه‌ ‌و پاراستن مافه‌كانی مرۆڤ به‌ڕێگای تیۆری ‌و پراكتیكی له‌ناو دادگای سلێمانی‌و بنكه‌كانی پۆلیس له‌لایه‌ن پسپۆڕانی ئه‌و بواره‌وه‌ وترانه‌وه‌.

New Page 1

DHRD : .info  |  .nl

All Rights Reserved :: Copyright © dhrd.nl
Hosting & Design: 1997-2014 Chrakan.com