پاش ئەوەی بڕیاردرا بە دروستکردنی لیژنەو تیمێکی ھاوبەش لە نێوان فەرمانگەی داواکاری گشتی سلێمانی و نووسینگەی سلێمانی دەستەی مافی مرۆڤ لەھەرێمی کوردستان و ڕێکخراوی DHRD بۆ سەردانیکردنی گرتوخانە و چاکسازییەکان لە سلێمانی بەمەبەستی بەدواداچوون بۆ داواکاری و کێشەکانیان لە بەرواری (٢-٢-٢٠٢٠) بە نوێنەرایەتی ڕێکخراوی DHRD ھەریەک لە پارێزەران (صهیب عارف ، ئاڤان فائق) سەردانی چاکسازی ژنان و منداڵان کرا لە لایەن تیمە ھاوبەشەکەوە ، سەرەتا سەردانی بەڕێز داواکاری گشتی چاکسازییەکان بەڕێز(چنار عبدالقادر) کرا و ڕەوشی ڕاگیراوان و سزادراوان تاوتوێکرا و پاشان تیمەکە سەردانی ڕاگیراوان و سزادراوانی نەوجەوانان و ئافرەتان کرا و گوێ لە داواکاری و کێشەکانیان گیرا و ھەریەک لە لایەنەکانی تیمەھاوبەشەکە بەپێی تایبەتمەندێتی خۆیان بەدواداچوون دەکەن بۆیان .