بەرواری ٢١-١-٢٠٢٠ بەڕێوەبەری ڕێکخراوی DHRD بەڕێز (کارزان فاضل) بۆ گەیاندنی کێشەو داواکارییەکانی ڕاگیراوان و بەندکراوان بەشداریکرد لەکۆبوونەوەەی ھاوبەشی نێوان فەرمانگەی داواکاری گشتی سلێمانی و نووسینگەی سلێمانی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ لەناو فەرمانگەی داواکاری گشتی سلێمانی ئەنجامدرا ، لەسەر بەدواداچوونی کێشەو گرفتی بەندکراوان و ڕاگیراوان لەشاری سلێمانی و گفتوگۆی چڕ ئەنجامدرا لەسەری و چارەسەری گونجاو بۆ ھەندێک لە کێشەو گرفتەکان دانرا . وەشایانی باسە بەڕێوەبەری فەرمانگەی داواکاری گشتی سلێمانی بڕیاریدا بەدروستکردنی لیژنەیەک لە ئەندامانی داواکاری گشتی بۆ سەردانیکردنی گرتن و گواستنەوەی سلێمانی و چاکسازییەکان بە شێوەی دەوری و بە ھەماھەنگی لەگەڵ نووسینگەی سلێمانی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ و نوێنەری ڕێکخراوی DHRD .