لە چوارچێوەی پرۆژەی ((ئاسۆی ئاشتی و گەشەپێدان لە شارۆچکەی عەربەت بۆ خۆشگوزەرانی ھەمووان )) کە بە ھاوکاری و پاڵپشتی (UNDP) و حکومەتی ئەڵمانی جێ بە جێ دەکرێت لە شارۆچکەی عەربەت بە ھاوبەشی ڕێکخراوەکانی (UPP,DHRD,CDO) و بەرێوەبەرایەتی گشتی رۆشنبیری و ھونەر لە سلێمانی.
ڕێکخراوی (DHRD) خولێکی ڕاھێنانی ئەنجامدا بۆ ماوەی ٣ ڕۆژ لەبەرواری(١٤-١ -٢٠٢٠تاوەکو ١٦-١-٢٠٢٠) بەمەبەستی بەرزکردنەوەی ئاستی توانای پارێزەرانی سنوری شارۆچکەی عەربەت و , قەزای شارەزوور و پارێزەرانی ئەو ڕێکخراوانەی لەو سنوورە کاردەکەن دەربارەی بابەتەکانی ((جێندەر و توند و تیژی جێندەری کاریگەریە دەرونیەکانی ، ڕۆڵی پارێزەران پڕەنسیپەکانی بەڕێوبردنی کەیس، ڕۆڵی بەڵگەنامە دادوەریەکان لە دۆسیەکانی توند و تیژی لەسەر بنەمای جێندەر)) خولەکە لەلایەن ھەریەکە لە ڕاھێنەران( دکتۆر عالیە فرج و دکتۆر نشمیل رەسوڵ و دکتۆر بەرزان محمد و پارێزەر شادمان احمد ) وترایەوە

خولەکە لە ھۆلی ناوەندی ڕۆشنبیری و کۆمەلایەتی عەربەت بەڕێوەچوو لە کۆتایشدا بڕوانامەی بەشداریکردن بە سەر بەشداربوواندا دابەشکرا