سەنتەری پەرەپێدانی دیموکراسی و مافی مرۆڤ DHRD، لەڕۆژی ١٣-١-٢٠٢٠ بەشداری کرد لەدانیشتنێکی کراوەدا کرد، کە لەلایەن رێکخراوی ٣h و فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومییەکان ئەنجامدرا، چالاکییەکە لەئوتێل ھایکریست ئەنجامدرا، باس لەگیروگرفت و رێگرییەکانی بەردەمک کاری رێکخراوەیی کرا، لەم چالاکییەدا کۆمەڵێک لەرێکخراوەکان و دەزگاکانی حکومەت بەشدار بوون، باش لەو رێوشوێنانە کرا کە بەرامبەر رێکخراوەکان گیراوەتە بەر، بەتایبەی باج و دەستێوەردانی دەزگا ئەمنییەکان لەکاروباری رێکخراوەکان
لەو کۆبوونەوەیە باس لەھەمواری یاسای کاری رێکخراوە ناحکومییەکان کرا، کە سەرجەم رێکخراوە بەشداربووەکان کۆک بوون لەسەر ئەوەی یاساکە لەم قۆناغە بەھیچ شێوەیەک دەستکاری نەکرێت و ھەمووار نەکرێتەوە، چونکە یاساکە تاکو ئێستا وەک خۆی جێبەجێ نەکراوە، ھەروەھا لەو گفتوگۆییە ئاوات محەمەد وەک نوێنەری سەنتەر رای خۆی لەسەر کۆی مەسەلەکان دەربڕی، کەئەو رێوشوێنانە ئەوەندە لەمپەرە لەبەردەم کاری رێکخراوەکان، ئەوەندە ئاسانکاری بۆ کارەکانیان ناکات.