بەردەوامین لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری
پاش ئەوەی ئیدارەی کەمپی پەنابەران داوای بەدەنگەوەھاتنی کرد بەخۆشحاڵیەوە ڕێکخراوەکەمان (سەنتەری پەرەپێدانی دیموکراسی و مافی مرۆڤ DHRD ) توانی بەرواری (٢٥-٣-٢٠٢٠) بڕی ۲۰۰ دووسەد کارتۆن تایت و ۱۲٥ سەدوبیست وپێنج کارتۆن سابون و ۱۹۲ کارتۆن زاھی ئامادەبکات و بیگەیەنێتە کەمپی پەنابەرانی عەربەت کەتیایدا ۲۲۷٦ دووھەزارو دووسەدو حەفتاوشەش خێزان دەژین کە ژمارەیان دەگاتە نزیکەی دەھەزار ھاوڵاتی.
شایەنی ئاماژە پێدانە ئەو لایەن و کەسایەتیانەی بەبەخشینی پارە بەشداربوون وێڕای سوپاس و دەستخۆشی بۆیان بریتی بوو لە کۆمپانیای sters و ڕێکخراوی DHRD و بەڕێزان د. ئەفرام و پارێزەران ھێرش احمد و سامان احمد و رەمەزان حسین ھەروەھا کۆمپانیای آطلس آلاصيل ئەرکی گواستنەوەی کەل وپەلەکانی لەئەستۆگرت ، وە پاش ڕادەستکردنی کەلوپەلەکان بە ئيدارەی کەمپ خودی ئیدارەی کەمپ بە دابەشکردنی ئەو کەلوپەلانە ھەستا.
ھیوای سەلامەتی و تەندروستی باش بۆ ھەموواندەخوازین و بەھیوای تێپەراندنی ئەم دۆخە