لەچوارچێوەی کاروچالاکییەکانی پرۆژەی (بەرەنگاربوونەوەی ئەشکەنجە) کەلەلایەن ڕێکخراوەکەمانەوە بەڕێوەدەچێت و لەدرێژەی ھەماھەنگی نێوانمان لە ماوەی خۆپارێزی تەندروستی(کەرەنتینە) لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی گرتن و گواستنەوەی سلێمانی.
سەرلەبەیانی ئەمرۆ ٥-٥-٢٠٢٠ تیمێکی پرۆژەکە کە پێکھاتبوو لە بەڕێزان ھەردوو پارێزەر ( محمد معروف ، صھیب عارف ) بەڕەچاوکردن و گرتنەبەری ڕێنماییە تەندروستییەکان سەردانی بەڕێوەبەرایەتی ناوبراویان کرد و چاویان کەوت بە بەڕێز بەڕێوەبەری گرتن و گواستنەوەی سلێمانی و گفتوگۆیان کرد دەربارەی دۆخی ڕاگیراوان و لەماوەی کەرەنتینەو قەدەغەی ھاتوچۆ و کێشەکانی ڕاگیراوان لەڕووی یاسایی و تەندروستییەوە.