لە بەرواری ١٠-٦-٢٠٢٠ لە ئۆفیسی سەرەکی ڕێکخراوى DHRD و بە ڕەچاوکردنی ڕێنماییە تەندروستییەکان بۆ خۆپارێزی کۆبوونەوەیەک ئەنجامدرا لە نێوان ژمارەیەک لە ئەندامانی دەستەی کارگێری و ستافی پرۆژەی (ئاسۆی ئاشتی و گەشەپێدان لەشارۆچکەی عەربەت بۆ خۆشگوزەرانی ھەمووان ) کە لەناوەندی ڕۆشنبیری و کۆمەڵایەتی عەربەت بە پاڵپشتی حکومەتی ئەڵمانی و UNDP ھەروەھا بەھاوبەبەشی لە نێوان ڕێکخراوەکەمان DHRD و ڕێکخراوی UPP و ڕێکخراوی CDO و بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری سلێمانی جێبەجێکرا لە ماوەی ڕابردوودا . وە پاش کۆتایی ھاتنی پرۆژەی ناوبراو وە بەمەبەستی تیشک خستنەسەر کارو چالاکییەکانی پرۆژەکە لەماوەی ڕابردوودا کە جێبەجێکرا لەبەرواری ١-٧-٢٠١٩ تاکو ١-٦-٢٠٢٠ ھەروەھا گفتوگۆکردن لەسەر چۆنیەتی بەردەوامیدان بە خزمەتگوزارییەکانی پرۆژەکە بەپێی تواناکانی ڕێکخراو ، شیاوی باسە لەکۆتایی کۆبوونەوەکەدا بەڕێوەبەری ڕێکخراو سوپاس و پێزانین و دەستخۆشی پێشکەشی تەواوی کارمەندانی پرۆژەکە کرد کە لەماوەی ڕابردوودا توانیان بەڕۆحی یەک تیمی ئامانجەکانی پرۆژەکە بپێکن بە پێی پلانی بۆدانراو.
ناونیشان
گەڕەكی: باخان
كۆڵانی ژماره: 108
خانووی ژماره: 5
تهلهفۆن: (00964) (053) 3292431
DHRD.INFO
سهنتهری پهرهپێدانی دیموكراسی و مافی مرۆڤ
Democracy and Human Rights Development Centre
مركز انماء الديمقراطية و حقوق الانسان
Contact: info@dhrd.info