لە ٤_١١-٢٠٢٠ کۆبونەوەیەکی تایبەت ئەنجامدرا لەگەڵ بەڕێزان نۆئێڵ کوتوتوا بەڕێوەبەری ئۆفیسی مافەکانی مرۆڤی یۆنامی بە وەکالەت لە ھەرێمی کوردستان و زەیتۆ سیانی بەرپرسی نوسینگەی مافەکانی مرۆڤی یۆنامی.
بە نوێنەرایەتی بەڕێوبەری ڕێکخراوی DHRD کارزان فازیل لەبری فیدراسێون ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی لە سلیمانی و شوان سابیر وەک سەرۆکی تۆڕی دادپەروەری بۆ بەندییەکان و پارێزەر کاردۆ رضا لە DHRD.
خراپی ڕەوشی مافەکانی مرۆڤ و ئازادی ڕادەبڕین و فشارەکانی حکومەتی ھەرێم بۆ سەر چالاکوانان و رۆژنامەوانان و ئازادیخوازان خرایە ڕوو، وباسی ئەو دەستگیر کردنانە کرا کە بە تۆمەتی جیاجیا ئاراستەی چالاکوانان دەکرێت.
باسی دەستگیر کردنی مامۆستا بەدەل بەرواری وشڤان برۆشکی و ھاوڕێیەکانی کرا کە ئەوە چەندین مانگە لە زیندانن ..
شایانی باسە ڕۆڵی لاوازی قەزا لە پاراستنی مافەکانی مرۆڤ و رۆڵی داواکاری گشتی باسی لێوەکرا کرا …
باسی تەواوی ئەو رێکارە نا یاساییانە کرا کە ماف و ئازادییەکانی پێ پێشێل دەکرێ … لەبەر چاوی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی … و بێ دەنگی ئەوان …
لە کۆتاییدا بەڵێنیان دا کە کاری جدی لەسەر ئەو خاڵانە بکەن و لە خێراترین کاتدا.