لە چوارچێوەی چالاکیەکانی ھەڵمەتی شانزەڕۆژەی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان سەرلەبەیانی ئەمڕۆ بەرواری (٢٥ نۆڤەمبەری ٢٠٢٠) ڕێکخراوەکەمان DHRD بەشداربوو لە چالاکیەکی کراوە کە ڕێکخرابوو لە لایەن گرووپی کاری بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی لەسەربنەمای جێندەری GBVWG) و بە بەشداری ڕێکخراوەکانی ئەندام و ئامادەبوونی لایەنە حکومیە پەیوەندیدارەکان ھەریەک لە(MOLSA, DOLSA , DCVAW)
وە ئامانج لە چالاکیەکە ناساندنی کارو پرۆژە و چالاکیەکانی ڕێکخراوە بەشداربووەکان بوو لەڕێی بڵاوکراوە و نامیلکە و ڕایۆرتی ساڵانە دەربارەی توندوتیژی . وە چالاکیەکە لەشاری سلێمانی و لەپارکی ھەواری شار بەڕێوەچوو و بۆ ماوەی دوو کاتژمێر بەردەوامبوو.