بەمەبەستی پێشکەشکردنی یاداشتێک بۆ خێراترکردنی پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ ڕاگیراوان و بەخشینی تۆمەتبارانی ڕاگیراو لە خەرجی و ڕسوماتی پشکنینەکە بەرواری ١-١٢-٢٠٢٠ پارێزەران (محمد معروف – بەرپرسی پرۆژە) و (کاردۆ ڕەزا) سەردانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانیان کرد و لەلایەن بەڕێز (د.ھێرش سلیم) جێگری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی پێشوازییان لێکرا و بەڕێزیان لەلای خۆیانەوە ئامادەیی ھەموو ھاوکارییەکیان دەربڕی بۆ ئەنجامدانی پشکنینەکان و بڕیارداندا بەئاراستەکردنی نووسراو بۆ وەزارەتی تەندروستی بەمەبەستی بەخشینی تۆمەتباران ی ڕاگیراو لەو خەرجیە.
ئەم سەردانە لەچوارچێوەی چالاکیەکانی پرۆژەی بەرەنگاربوونەوەی ئەشکەنجەیە کە لەلایەن ڕێکخراوەکەمان( سەنتەری پەرەپێدانی دیموکراسی و مافی مرۆڤ DHRD) و بەھاوکاری کۆمسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤ OHCHR جێبەجێ دەکرێت.