ئه‌مڕۆ به‌رواری 17 / 2 / 2013 شه‌شه‌مین دانیشتنی دادگایی تۆمه‌تبار ( ر. ج ) یه‌كێك له تۆمه‌تبارانی كه‌یسی هێرش كردنه سه‌ر نوسه‌ر و ڕۆژنامه‌نووس ئاسۆس هه‌ردی له دادگای تاوانه‌كانی سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو، به ئاماده‌بوونی ئه‌ندامی داواكاری گشتی و سكاڵاكار و پارێزه‌ره‌كانی له سه‌نته‌ری به‌رگری یاسایی سه‌ر به سه‌نته‌ری په‌ره‌پێدانی دیموكراسی و مافی مرۆڤ D.H.R.D . دانیشتنه‌كه به وه‌رگرتنی دوا وته‌ی تۆمه‌تبار ده‌ستی پێكرد پاشان ئێمه وه‌ك بریكارانی سكاڵاكار لائحه‌ی ڕوون كردنه‌وه و داواكاری حوكم دانی تۆمه‌تبارمان پێشكه‌شی دادگا كرد و تیایدا داوای حوكم دانی تۆمه‌تبارمان كرد به‌پێی ماده‌ی 406 / 31 له یاسای سزادانی عێراقی له‌ژێر ڕووناكی ڕووداوه‌كه و ڕه‌وتی لێكۆڵینه‌وه له هه‌ردوو قۆناغی لێكۆڵینه‌وه و دادگایی و وته‌كانی تۆمه‌تبار و شاهیده‌كانی ڕووداوه‌كه . هه‌روه‌ك بهڕَز ئه‌ندامی داواكاری گشتی لائحهیهكی پێشكه‌ش كرد و پاڵپشت به دانپێدانانی تۆمه‌تبار به تاوانه‌كه‌دا و ئه‌و به‌ڵگانه‌ی پێشكه‌ش دادگا كراوه داوای حوكم دانی تۆمه‌تباری كرد به پێی هه‌مان ماده . دواتر بركاری تۆمه‌تبار لائحهیهكی پێشكه‌ش به دادگا كرد و داوای ئازادكردنی بریگرته‌كه‌ی كرد به‌و هۆیانه‌ی له لائحهكهیدا باسی كردبوو . دواجار دادگا تۆمه‌تی ئاراسته‌ی تۆمه‌تبار كرد و پاشان دادگا بڕیاری دا به حوكم دان به‌سه‌ر تۆمه‌تبار به زیندانی بو ماوه‌ی 8 ساڵ.