به‌مه‌به‌ستی هاوكاریكردنی په‌ناپه‌رانی كوردانی سوریا لهناوكهمپی عهربهتودهرهوهی كه‌مپ له‌سنوری پارێزگاری سلێمانی سه‌نته‌ری په‌ره‌پێدانی دیموكراسی ومافیمرۆڤ (DHRD) به‌هاوكاری رێكخراوی (UNDP) وهه‌ماهه‌نگی به‌ڕێوه‌به‌رێتی بهرهنگاربوونهوهیتوندوتیژی دژی ژنان له‌سلێمانی پرۆژه‌یه‌كی تایبه‌ت به (پته‌وكردنی پاراستنی ژنان‌و منداڵان) تایبه‌ت به‌ژنانی په‌نابه‌رانی كوردانی سوریا له‌ناو كه‌مپی عه‌ربه‌ت وده‌ره‌وه‌ی كه‌مپه‌كه جێبه‌جێ ده‌كات، وه تیایدا خۆبه‌خشانه خزمه‌تگوزاری كۆمهڵایهتیویاسایی وده‌روونی وپزیشكی ودابینكردنی هه‌ندیك كه‌لوپه‌لی تایبه‌ت به‌ئافره‌تان پێشكهشبهو ژنانه ده‌كات له ڕێگه‌ی ئه‌م چالاكیانه‌ی خواره‌وه كه‌بریتین له:
1. تۆماركردنی ناوی ژنه‌كان له تۆمارێكی تایبه‌تدا .
2. ئه‌نجامدانی ۆركشۆپێكی هۆشیاری ده‌روونی و یاسایی به‌شێوه‌ی گروپ.
3. ئه‌نجامدانی چاوپێكه‌وتنی تایبه‌ت و پركردنه‌وه‌ی فۆرمێكی تایبه‌ت به پرۆژه‌كه.
4. پێدانی كه‌لوپه‌لی تایبه‌ت به‌ژنان.
5. دیاری كردنی ئه‌و ژنانه‌ی كه سوودمه‌ند ده‌بن له پرۆژه‌كه هه‌تا كۆتاییپرۆژهكه ئه‌ویش به‌پێی ستانداردێكی دیاری كراوی تایبه‌ت به پرۆه‌كه.
6. پێدانی راوێژی یاسایی بۆ ژنه په‌نابه‌ره‌كان تایبه‌ت به كێشه یاساییه‌كانیان.
7. ئه‌نجامدانی ۆركشۆپ و خولی به‌رده‌وام بۆ سوودمه‌نده‌كان له‌سه‌ر هۆشیاریدهروونی و ئه‌نجامدانی دانیشتنی ده‌روونی به گروپ و به‌تاك له‌گه‌ل ژنه‌كاندا بۆسه‌رجه‌م ژنه په‌نابه‌ره‌كان.
8. هه‌واڵه كردنی سوودمه‌نده‌كان بۆ پزیشكی ده‌روونی وپزیشكی نهخۆشیهكانیژنان وپێدانی ده‌رمانی چاره‌سه‌ری گونجاو.
پرۆژه‌كه به‌رده‌وامه له پێشكه‌ش كردنی خزمه‌تگوزاریه‌كانی .