سه‌ره‌تا سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری به‌خیر هاتنی شانده‌كه‌ی كرد‌و باسی كۆمه‌لێك كیشه‌ی كرد كه بوونه‌ته ئاسته‌نگ له‌به‌رده‌م كاره‌كانی دادگاكان و باسی زه‌رووره‌تی پێداچوونه‌وه‌ی زۆر یاسای كرد و باسی له هاریكاری نه‌كردنی ده‌سته‌لاتی ته‌نفیزی كرده‌وه به تایبه‌تی وه‌زاره‌تی ناوه‌خۆ له جێبه‌جێ نه‌كردنی بریاره‌كانی دادگاكان و هه‌مان شت وه‌زاره‌تی پیشمه‌رگه و باسی له گرفتی حهصانهكردهوه كه ئاسته‌نگه بۆ دادگاكان و داواشی كرد كه كۆمه‌ڵگه‌ی مهدهنیهاریكار بن بۆ باش كردنی ئه‌و شتانه‌ی پێویستی به باشكردن و به‌ره‌و پێش بردن هه‌یه .
پاشان هۆگر چه‌تۆ باسی دیدی كۆمه‌لگه‌ی مه‌ده‌نی كرد و ههمووهاورییانی شانده‌كه به دریژی باسی ئه‌م خالانه‌ی خواره‌وه‌یان كرد :-
1- ده‌بێ ده‌سه‌لاتی دادوه‌ری به ههیكهلیه و پێكهاته و یاساكهیخۆیدا بچێته‌وه و گۆڕانكاری تێدا بكات .
2- زۆربه‌ی یاساكانی عیراقی به تایبه‌تی ( عقوبات + اصول محاكمات )تعدیلاتی بۆ بكریت و كه‌م و كورییه‌كانی پڕ بكرێته‌وه.
3- داواكاری گشتی كارا بكرێت و پێگه‌ی خۆی هه‌بێت.
4- ئیشرافی قه‌زائی و معهد و لایه‌نه‌كانی تریش پێداچوونه‌وه‌ی بۆ بكریت .
5- لێكۆڵینه‌وه بگه‌ڕێته‌وه بۆ دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌و هیچی تر ناوه‌خۆ ێكۆڵینهوه نه‌كات
6- ده‌ستووری كوردستان محكمه‌ی ده‌ستووری و چۆنیه‌تی هه‌لبژاردنی دادوهرانیمحكمهی ده‌ستووری قسه‌ی له‌سه‌ر كرا .
7- بۆردێكی راوێژكاری له كۆمه‌لگه‌ی مه‌دنی و ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری بۆهه‌ماهه‌نگی و هاریكاری دادوه‌ری .
8- فشار خستنه سه‌ر لایه‌نه‌كانی تری هه‌ریم بۆ لابردنی ئاستهنگهكانلهبهر ده‌م دادگاكان .
9- باس له‌و لێژنه‌یه‌ش كرا كه دوێنی له سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمه‌وه راگهیهندراوهبۆ كه‌یسی شه‌هید كاوه گه‌رمیانی .
10- پێدانی زانیاری و شهفافیهتكرا بۆ راگه‌یاندن.
11- دۆخی راگهیاندكارانو دادگایی كردنه‌كانیان .
12- به‌ستنی كونفراسێكی گهورهكرا بۆ دادوه‌ری .
13 – باسی ئه‌نجامدانی چه‌ندین كۆبوونه‌وه‌ی بچووك بچووك كرا له‌گه‌ل لایهنهجیاجیاكان وه‌ك ئاماده‌كارییه‌ك بۆ كونفراس.
14- باسی ئه‌وه كرا لێژنه‌یه‌ك پێكبێت بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌و كارانه .
له كۆتایی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری پشتگیری خۆی بۆ ههمووبۆچوونهكانی شانده‌كه راگه‌یاند .
به‌م دانیشتنه‌ش كۆمه‌لێك له‌یه‌ك نه‌گه‌یشتن هه‌بوو له لایه‌ن ئهنجوومهنیدادوهرییهوه بۆ كاری كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و راگه‌یاندن و هه‌موو ئه‌و لهیهكنهگهیشتنانهش روون كرایه‌وه .