له چوارچێوه‌ی پرۆژه‌ی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی ئه‌شكه‌نجه‌ی(cat)له رێكخراوی هارتلاندی ئه‌لاینسی جێبه‌جێ ده‌كات له هه‌رێمی كوردستان و عێراقدا، رێكخراوه‌كه‌مان DHRD یه‌كێكه له رێكخراوی به‌شدار له‌و پرۆژه‌یه‌داو له رۆژانی 23و24ی نیسانی 2014له شاری هه‌ولێر دانیشتن و گفتوگۆی كراوه ئه‌نجامدرا بۆ گۆڕینه‌وه‌ی بیروڕا له‌سه‌ر ده‌سپێكردنی ئاماده‌كاری بۆ نووسینه‌وه‌ی ره‌شنووسی پرۆژه یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌شكه‌نجه‌دان له‌هه‌رێمی كوردستان وعیراقدا، كه‌ئه‌م پرۆژه‌یه ده‌بێته پاڵپشتێك بۆ به‌رز راگرتنی مافی مرۆڤ و به‌نكراوان و هاوكارییه‌كی ته‌واوه بۆ ده‌زگا یاساییه‌كان و دادگاكان كه به‌شێوه‌یه‌كی دادوه‌رانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ كه‌یسه سیاییهكاندا بكه‌ن.
هه‌روه‌ها له‌ڕووی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه ده‌بێته به‌ره‌و پێشچونێكی گرنگ بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی رێكه‌وتننامه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌شكه‌نجه‌دان، كه‌عیراق له‌ساڵی 2010وه پێوه‌ی په‌یوه‌ست بووه.