عێراق: سیستەمێکی دادوەری تێکشکاو

هیومان ڕایتس وۆچ
دە ساڵ پاش جەنگی داگیرکردنی عێراق، هێشتا دەنگە ناڕەزایەکان لە دژی حکومەت ڕووبەڕووی سزا دەبنەوە و مافەکانی دادگایکردنی عادیلانە پشتگوێ دەخرێت
بەغداد، 31 ی کانوونی دووەم 3131 : لە چوارچێوەی ڕاپۆرتە ساڵانەیدا، هیومان ڕایتس وۆچ ئەمڕۆ
ووتی، سەرکردایەتی عێراق ڕێوشوێن و سزای تووندی لە دژی سیاسەتمەدارانی سەر بە ئۆپۆسیزیۆن و
دەستگیرکراوان و خۆپیشاندەران و ڕۆژنامەنووسان بەکارهێناوە، لەگەڵ بەرتەسک کردنەوەی مەوداکانی
ئازادی بە شێوەیەکی کاریگەر بۆ ڕێکخراوە سەربەخۆکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و ئازادی سیاسی لە عێراق .
لەپاش ساڵی 3112 وە بۆ یەکەم جار ، ژمارەی کوژراوانی هاووڵاتی مەدەنی بەهۆی کردەوە
تووندوتیژیەکانەوە لە ساڵی 3133 دا زیادی کرد. لە ناوەندی ئەو قەیرانە سیاسیەی لە کانوونی یەکەمی
3133 وە لە عێراقدا هاتووەتە ئاراوە، بە هەزارەها پۆلیس و هاووڵاتی مەدەنی لە کردەوە تووندوتیژیەکان
و هێرشە پلان بۆ داڕێژراوەکاندا کوژران. شان بەشانی زیادبوونی تووندوتیژیەکان، هێزە ئەمنیەکانی
عێراقیش بەردەوام بوون لە هەڵمەتی ڕەشبگیری و ئەشکەنجەدانی دەستگیر کراوان ئەمەش بە پشت بەستن
بە بەڵگەیەکی کەم یان نەبوونی بەڵگە کە ئەم کەسانە کاری نایاسایی یان تاوانیان ئەنجامدابێت، بۆ ئەوەی
ناچاریان بکەن بە دانپێنان لە ژێر فشاردا. سارا لی وویتسن، بەڕێوەبەری هیومان ڕایتس وۆچ لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست ووتی،”لەکاتێکدا گرووپە چەکداریەکان هاووڵاتیانی مەدەنی عێراقییان کردبووە ئامانجی هێرشە یەک لە دوای یەکەکانیان لەسەرتاسەری ساڵی ڕابردوودا، هێزە ئەمنیەکانی عێراقیش هاووڵاتیانی مەدەنیان دەکردە ئامانجی هەڵمەتە رەشبگیریەکانیان و خراپ مامەڵەکردنیان لە کاتی لێکۆڵینەوەدا.” وویتسن هەروەها ووتی، “پاش دەیان ساڵ
لە سیستمی دیکتاتۆری و داگیرکاری و کاری تیرۆرستی، ئەمڕۆ هاووڵاتیانی عێراقی ڕووبەڕوی
حکومەتێک بوونەتەوە کە ڕۆژ بە ڕۆژ بەرەو دەسەڵاتی تاک ڕوەی هەنگاو دەنێت و هەوڵێکی ئەوتۆ نادات
بۆ پاراستنی سەلامەتی هاووڵاتیانی.” هیومان ڕایتس وۆچ ووتی، لە ڕاپۆرتە 666 لاپەڕەیەکەیدا هەڵسەنگاندنی کردووە بۆ پێشکەوتنەکانی بواری مافی مرۆڤ لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا لە زیاتر لە 21 ووڵاتی جیهاندا، لەگەڵ شیکردنەوەیەک بۆ بارودۆخی پاش بەهاری عەرەبی. خواستی حکومەتە نوێیەکان بۆ ڕێزگرتن لە مافەکانی مرۆڤ ئەوە دەخاتە ڕوو کە ئایا ڕاپەڕینەکانی ووڵاتانی عەرەبی دەبێتە مایەی لە دایک بوونی دیموکراسیەکی ڕاستەقینە یان دروست بوونی دەسەڵاتی تاک ڕەوی لە بەرگێکی نوێدا.
هیومان ڕایتس وۆچ ووتی، خراپ بەکارهێنانی سیستمی دادوەری سزایی )العدالە الجنائیە( مایەی
نیگەرانی گەورەیە. پێویستە لەسەر دەسەڵاتدارانی عێراق چاکسازی لەم سیستمەدا بکەنە ئامانجی سەرەکیان
لە ساڵی 3131 دا تا سیستەمی دادوەری سزایی لە عێراقدا وەک خۆی جێ بەجێ بکرێت. یاساکەپێویستی
دەکات لەسەر پۆلیس بە بەدەستهێنانی فەرمانی گرتن لەلایەن دادوەرەوە بۆ دەستگیر کردنی گومان لێکراو
پاشان لە ماوەی 32 کاتژمێری دەستگیرکردندا گومان لێکراو بهێنرێتە بەردەم لێکۆڵەری دادوەری. هەر
بەپێی یاساکە پێویستە لەسەر دەسەڵاتداران گرەنتی ئەوە بدەن کە دەستگیر کراو مافی هەبوونی پارێزەری
هەبێت و کاتی تەواویان هەیە بۆ خۆئامادەکردن بۆ بەرگریکردن و ڕووبەڕو بوونەوەی هەر بەڵگەیەک لە
دژیان. هیومان ڕایتس وۆچ ووتی، بەڵام دەسەڵاتدارانی هێزە ئەمنیەکان زۆر بە دەگمەن پاپەندی یاساکە
دەبن. پێویستە لەسەر حکومەت لێکۆڵینەوە لەسەر ئەو تۆمەتانە بکات کە ئاماژە بە خراپ مامەڵەکردنی
دەستگیر کراوان دەکەن بە تایبەت لەگەڵ دەستگیرکراوانی ژن. هەروەها پێویستە لەسەر حکومەت
لێکۆڵینەوە بکات لەسەر خراپ مامەڵەکردنی هێزە ئەمنیەکان و ووتەی دەستگیرکراوەکان کە دەڵێن
ئەفسەران و دادوەران یاسای دژە تیرۆری ووڵات بەکاردەهێنن بۆ هەراسان کردنی هاووڵاتیانی بێتاوان .
هیومان ڕایتس وۆچ ووتی، نا ڕوونی و هەڕەمەکیەکی زۆر سیستمی دادوەری سزایدا بەدی دەکرێت.
ئەفسەرانی هێزە ئەمنیەکان و دادوەران وەک یەک دانپێنانەکان بەکاردەهێنن وەک بنەمایەک بۆ سەپاندنی
سزای تاوان و بە بەردەوامی دەستگیرکراوەکان سزا دەدەن بە تۆمەتی کاری تێرۆریستی لە کاتێکدا هیچ
بەڵگەیەکی دروستیان لە بەردەستدا نیە. هیومان ڕایتس وۆچ لەگەڵ ژمارەیەک پارێزەرو کەس و کاری
دەستگیرکراوەکاندا قسەی کرد کە ووتیان ئەو کەسانەی بەرگری لێدەکەن و ئەندامانی خێزانەکانیان پاش
ناچارکردنیان بە دانپێنان لە ڕێگەی هەڕەشە و ئەشکەنجەی جەستەییەوە بە ماددەی 2 ی یاسای دژە تیرۆر
سزادراون .
لە کانوونی یەکەمی 3133 دا، هیومان ڕایتس وۆچ، ڕاپۆرتی دۆکیومێنتاری لەسەر چەند نمونەیەک لە
ئەشکەنجەدانی ژنانی دەستگیرکراو کرد. کەس و کاری ئەم ژنانە ووتیان کە هێزە ئەمنیەکان و دادوەران
پێکەوە کاردەکەن بۆ هێشتنەوەیان لە زیندان بە تۆمەتی ناڕاستی وەک “گومانی تێوەگلان لە کاری
تیرۆریستی” و پاشان بۆ ئازاد کردنیان داوای بەرتیل لە کەس و کاریان دەکەن .
“دانپێنانێک لەسەر بنەمای سیستمی دادوەری سزایی دەبێتە هاندەر بۆ پەیڕەوکردنی ئەشکەنجەدان وەک
شێوازێکی دروست بۆ بە دەستهێنانی زانیاری لە ڕێگەی دانپێنانەوە.” وویتسن ووتی، “پێویستە لەسەر
حکومەت گرەنتی ئەوە بدات کە هەر کەسێک بەرپرسیار بێت لە هەر ئەشکەنجەدان و خراپ مامەڵەکردنێک لێکۆڵینەوەی تەواوی لەگەڵ دەکرێت و سزای بەسەردا دەسەپێنرێت.”
ئەفسەرانی هێزە ئەمنیەکان هەستان بە ئەنجامدانی چەندین هەڵمەتی ڕەشبگیری و دەستگیرکردن لەماوەی
ساڵی 3133 دا. هیومان ڕایتس وۆچ لە گەڵ چەندین شایەتحاڵ قسەی کرد کە ووتیان ئەفسەرانی هێزە
ئەمنیەکان هەڵیان کوتاوەتە سەر گەڕەکەکانیان و بەبێ هەبوونی هیچ فەرمانێکی دادگا و بەشێوەیەکی
هەڕەمەکی هەستاون بە دەستگیر کردنی ژمارەیەک لە دانیشتوانی ئەو گەڕەکانە بۆ ماوەی چەندین ڕۆژ و
هەروەها دەستگیر کردنی تەواوی ئەندامانی چەندین خێزان بە تۆمەتی کاری تیرۆریستی بەبێ هەبوونی
هیچ بەڵگەیەک .
بەم دوایانە، لە مانکی تشرینی دووەمدا، هێزەکانی پۆلیسی حکومەتی فیدراڵی هەڵیان کوتایە سەر 33 ماڵ لە
ناوچەی تاجی باکوری بەغدادو 23 کەسیان دەست بەسەر کرد کە 32 یان منداڵ بوون لە ماڵەکانیاندا
تەواوی ئەو شەوە. سەرچاوەیەکی نزیک لە دەستگیرکراوەکان کە نەیوویست ناوی ئاشکرا بکرێت ووتی
کە هێزەکانی پۆلیس 33 ژن و کچ کە تەمەنیان لە نێوان 33 بۆ 61 ساڵیدا بووە بردوە بۆ بنکەی لیوای 6 و
لەوێ بۆ ماوەی 2 ڕۆژ دەست بەسەر بوون بەبێ سەپاندنی هیچ سزایەک. هەروەها سەرچاوەکە ووتی، کە
ژنەکان لێیاندراوەو ڕووبەڕووی ئەشکەنجە بوونەتەوە لە ڕێگەی بەکارهێنانی تەزووی کارەبا و عەلاگەی
پلاستیکی .
سەرەڕایی دەربڕینی هەموو ئەو ناڕەزاییە بەرفراوانانەی لە دژی خراپ مامەڵە کردن و دەست درێژی
سێکسی بۆسەر ژنان لەکاتی دەستگیر کردنینان بەر لە دادگایی کردن، بەڵام حکومەت لێکۆڵینەوەی
نەکردووە و سزای ئەو کەسانەی نەداوە کە هەستاوون بەم کارانە. وەک وەڵامێک بۆ خۆپیشاندانە
بەرفراوانەکان لە دژی ئەو جۆرە مامەڵەیەی لەگەڵ ژنانی دەستگیرکراودا دەکرێ، سەرۆک وەزیرانی
عێراق نوری مالیکی بڕیاری لێبووردنی بۆ 33 ژنی دەستگیرکراو دەرکرد. ئەمە لەکاتێکدایە کە بەسەدانی
تر لە زیندانەکاندا ماونەتەوەو زۆربەیان ڕووبەڕوی ئەشکەنجە بوونەتەوەو بێ بەش کراون لە هەبوونی
پارێزەری بەرگریکار.
هیومان ڕایتس وۆچ ووتی، هەروەها بۆ دڵنیابوون لەوەی کە دەستگیر کردنەکان هاوتان لەگەڵ ستاندەردە
نێو دەوڵتیەکان و یاساکانی عێراق، پێویستە حکومەت بە ئاشکرا نەفرەت بکات لە هەر جۆرە ئەشکەنجەدان
و خراپ مامەڵەکردنێکی زیندانیان لە پێش دادگای کردن و لەکاتی لێکۆڵینەوەدا بە ئامانجی ناچارکردنیان بە
دانپێنان. پێویستە لەسەر دەسەڵاتداران لێکۆڵینەوەی خێرا بکەن لە هەموو ئەو تۆمەتانەی ئاماژە بە
ئەشکەنجەدان و خراپ مامەڵەکردنی زیندانیان دەدەن هەروەها سزای ئەو پاسەاون و ئەفسەرانەی
لێکۆڵەرەوە بدات کە بەرپرسیارن لە خراپ مامەڵە کردنی زیندانیان. پێویستە ڕێگەنەدەن بە دانپێنانی
ناچاری لە ڕێگەی ئەشکەنجەدان یان شێوازی نایاسای تر و ڕێگە بدەن بە زیندانیان بواری تەواویان
هەبێت تا بتوانن ڕووبەڕوی ئەو بەڵگانە ببنەوە کە لە دژیان دەوترێ .
لەکاتێکدا خۆپیشاندانەکانی جیهانی عەرەبی بۆ داواکاری چاکسازی سەرتاسەری هەرێمەکەی گرتۆتەوە،
حکومەتی عێراق تواناکانی چڕکردۆتەوە بۆ سنووردار کردنی مافی عێراقیەکان لە گردبوونەوەی ئازاد.
هیومان ڕایتس وۆچ تێبینی کرد کە چۆن دەسەڵاتدارانی عێراق سەرکەوتووانە خۆپیشاندانەکانی ناوچەی
تەحریریان پەک خست لە ساڵی 3133 دا لە ڕێگەی ناردنی پۆل پۆل لەو کەسانەی پشتگیریان لە
حکومەتەکەی مالیکی دەکرد و هێزە ئەمنیەکان بە نهێنی بۆ ناو خۆپیشاندانەکان هەفتانە. هێزە ئەمنیەکانی
بەغداد هەموو ئەو ڕێگانەیان دادەخست کە بەرەو شوێنی خۆپیشاندانەکان دەچوون هەروەها لە
ڕۆژنامەنووس و خۆپیشاندەرانی بێ چەکیان دەداو کامێرەکانیان دەشکاندن و دەستیان بەسەر میمۆری
کۆمپیوتەرەکانیاندا دەگرت. ژمارەیەک لە چالاکەوان و ڕۆژنامەنووسی سەربەخۆ بە هیومان ڕایتس
وۆچیان ووت کە هەستیان بە سەلامەتی نەدەکرد لەکاتی ئامادەبوون لەو خۆپیشاندانانەی کە لە دژی گەندەڵی
و داواکاری زیادکردنی مافە سیاسی و مەدەنیەکان دەکران .
لە هەمان کاتدا، سەرۆک وەزیرانی عێراق سەرقاڵی بەهێزکردنی پێگەی دەسەڵاتی بوو لەڕێگەی دانانی
کەسانی نزیک لەخۆی بۆ پۆستە وەزاری و ئەمنیە سەرەکیەکان کە بەپێی دەستووری عێراق ئەم پۆستانە
پێویستی بە پەسەندکردنی پەرلەمانی هەیە. لە کانوونی یەکەمی ساڵی ڕابردوودا، مالیکی وەڵامی
خۆپیشاندەرانی ئاشتیخوازی بە هەڕەشە دایەوەو ووتی کە ڕێگە بە خۆپیشاندان نادات .
پێویستە لەسەر دەسەڵاتداران لێکۆڵینەوە لەو هێرشانە بکەن کە کرانە سەر خۆپیشاندەران و سزای ئەو
ئەفسەرانە بدەن کە بەرپرسیاربوون لە ئەشکەنجەدانی دەستگیر کراوانی پاش ئەو هەڵمەتە ڕەشبگیریانەی
کە تێیدا ئەفسەرانی هەڵمەتەکە بە ئامادەکاری “پێش وەخت” بۆ ڕێگرتن لە هێرشی تیرۆریستی ناوزەندیان
کرد بوو. شەش لەو دەستگیراوانە کە لە مانگی نیساندا ئازاد کرابوون ووتیان کە ئەفسەرانی لێکۆڵینەوە
پێیان ووتوون کە ئەوان دەستگیر کراون بە مەبەستی کەم کردنەوەی کاری تاوان یان هەر خۆپیشاندانێکی
گشتی کە ببێتە مایەی شەرمەزارکردنی عێراق لەکاتی کۆبوونەوەی سەرکردەکانی لووتکەی ووڵاتانی
عەرەبی لە بەغداد .
لانی کەم 332 زیندانی لە ساڵی 3133 دا لەلایەن دەسەڵاتدارانەوە لە سێدارە دران، ژمارەکەش زیادی
کردووە بە بەراوورد بە ساڵی 3133 کە تێیدا 63 زیندانی لە سێدارە درابوون. ئەمە جگە لەوەی حکومەت
زانیاریەکی زۆر کەم یان هیچ زانیاری دەربارەی ئەو زیندانیانەی لە سێدارە درابوون بڵاونەکردەوە یان
ئەو بەڵگانەی کە پێی تاوانبار کرابوون. زۆرێک لە سێدارە دراوەکان تۆمەتبار کرابوون بەتێوەگلان لە
کاری تێرۆریستی.
19 ی مارسی داهاتوودا، 31 ساڵ تێپەڕ دەبێت بەسەر جەنگی داگیر کردنی عێراق لەلایەن ئەمریکاوە کە
کۆتای هێنا بە ڕژێمەکەی سەدام حوسین و دەیان ساڵ لە دیکتانۆریەت. حکومەتی ئەمریکا فشاری تەواوی
نەخستۆتە سەر حکومەتەکەی مالیکی بۆ نەهێشتنی گەندەڵی و زنجیرە پێشێلکاریەکان لە دژی مافی مرۆڤ
لە ووڵاتەکەیدا. هیومان ڕایتس وۆچ ووتی، دادگایکردنێکی عادیلانە لە دژی ئەو تاوان و خراپ
مامەڵەکردنانەی لەلایەن هێزی هاوپەیمانەکانەوە لە عێراق ئەنجامدرا بوونی نەماوەو بە تەواوی پشتگوێ
خراوە .
وویتسن ووتی، “سەرنەکەوتنی حکومەتی ئەمریکا و بەریتانیا لە لێپرسینەوە و سزای ئەو هێزانەیان کە
بەرپرسیاربوون لە خراپ مامەڵە کردنی دەستگیرکراوان و کوشتن لە دەرەوەی فەرمانی دادگا لەکاتی
بوونیان لە عێراق وادەردەکەوێ کە ڕێخۆشکەر بووبێ بۆ حکومەتی عێراق لە بیانوو هێنانەوە بۆ خراپ
مامەڵە کردنەکانی و سەرنەکەوتن لە بەرقەرارکردنی یاسا و سەقامگیری و نەبوونی لێپرسینەوە .”
بۆ خوێندنەوەی ڕاپۆرتی جیهانی ساڵی 3131 ی هیومان ڕایتس وۆچ بەشی عێراق، تکایە سەردانی
ماڵپەڕی:
iraq-2013-report-chapters/world-report/2013/country-www.hrw.org/world
بۆ زانیاری زیاتر لەسەر ڕاپۆرتەکانی هیومان ڕایتس وۆچ دەربارەی عێراق، تکایە سەردانی ماڵپەڕی :
africa/iraq-eastn-http://www.hrw.org/middle
– – – لە نیۆرک ئێرن ئێڤەرس، زمانی )ئینگلیزی و عەرەبی(، ژمارەی مۆبایلی نیو یۆرک 3 239 163 1311
– – – ژمارەی مۆبایلی بەغداد 262 991 112 2921 se@hrw.orgever
– لە نیۆرک تەمارا ئەلریفاعی، زمانی )ئینگلیزی، عەرەبی، فەرەنسی، ئیسپانی(، ژمارەی تەلەفۆن 9926
– – 3 626 112 alrifat@hrw.org
لە نیۆرک، سارا لی وویتسن، )زمانی ئینگلیزی(، ژمارەی تەلەفۆن 3 333 336 3311 ژمارەی مۆبایل – – –
– – – 3 939 163 1393 whitsos@hrw.org

هه‌ڵبژارده

New Page 1

DHRD : .info  |  .nl

All Rights Reserved :: Copyright © dhrd.nl
Hosting & Design: 1997-2014 Chrakan.com