خولى هۆشیارى بۆ کارمەندانی پرسگەو کارگێڕی

11053314_1642294715986855_7803664088700190530_oسەر لەبەیانی رۆژی 11-5-205 خولێک لەلایەن هۆبەی ئاڕاستەکردن و ڕابەری کردنی مەعنەوی بۆ (38) کارمەندی پرسگەو کارگێڕی بەش و بنکەکانی سەر بە بەڕیوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی کرایەوە.
خولەکە لە لایەن چەندین مامۆستاو توێژەری کۆمەڵایەتی بەتواناوە دەوتریتەوە بۆ زیاتر هۆشیارکردنەوەو هەڵسوکەوت کردنی کارمەندان لەگەڵ هاوڵاتیاندا.
مەبەست لە کردنەوەی ئەم خولانە بەرزکردنەوەی زیاتری ئاستی زانیاری و هۆشیاری و چۆنیەتی ڕەفتارکردن و هەڵسوکەوتی گونجاوە لەگەڵ هاوڵاتیان و لێک نزیک کردنەوەی پۆلیس و هاوڵاتیانە.
خولەکە لە هۆڵی بارەگای بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی و ماوەی (4) چوار ڕۆژ دەخایەنێت.
ئاوات محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ره‌كه‌مان سه‌نته‌ری په‌ره‌پێدانی دیموكراسی ومافی مرۆڤ DHRD ، له‌سه‌ر چۆنیه‌تی هه‌ڵس و كه‌وتی كارمه‌ندانی پۆلیس یه‌كه‌م وانه‌ی خوله‌كه‌ی وته‌وه‌ و دواتر له‌لایه‌ن به‌شداربووانه‌وه‌ پرسیار ئاراسته‌ی ناوبراو كرا، ئه‌مه‌ و وانه‌كه‌ ماوه‌ی دوو كاتژمێر و نیووی خایاند

هه‌ڵبژارده

New Page 1

DHRD : .info  |  .nl

All Rights Reserved :: Copyright © dhrd.nl
Hosting & Design: 1997-2014 Chrakan.com