وه‌رگێڕانی: مافناس عبدالقادر عارف ئه‌بوبه‌كر
كۆنگره‌ی یه‌كه‌می نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ قه‌ده‌غه‌كردنی تاوان و مامه‌له‌كردن له‌گه‌ڵ تاوانباراندا پشتی پێبه‌ستووه،
كه له جنێف ساڵی 1955 به‌سترا، و ئه‌نجوومه‌نی ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی به‌هه‌ردوو بڕیاری (663)(د-م24) له‌به‌رواری 31/تهمووز /1957 و (2076)(د-62) و له‌به‌رواری 13/ئایار/1977 دانیپێدانا.تێبینی سه‌ره‌تایی
مه‌به‌ست له‌م رێنماییانه‌ی كه هاتوون پێشكه‌شكردنی باسێكی فراوانی سیستمی نموونه‌یی نییه بۆ به‌ندیخانه‌كان، به‌ڵكو هه‌موو هه‌وڵی بۆ ئه‌و دیاریكردنهیه، له‌سه‌ر بناغه‌ی ئه‌و وێناكردنه ساكاره‌ی كه بۆ په‌سه‌ند كردنی هه‌یه، به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له‌م ڕۆژانه‌دا، وه ڕه‌گه‌زه بنه‌ماییه‌كان له‌سیسته‌می ئه‌مرۆدا چاكسازی زیاتره و به‌باشترین بنه‌ماو رێسای زانستی دائه‌نرێ له‌مامه‌ڵه‌كردندا له‌گه‌ڵ به‌ندكراوان و كارگێری به‌ندیخانه‌كان، به‌هۆی ئه‌و بارودۆخه یاسایی و كۆمه‌ڵایه‌تی و جوگرافییه‌ی له‌هه‌موو جیهاندا هه‌یه ههمهجۆرێكی زۆری پێوه دیاره، له‌توانادا نییه ئه‌م بنه‌مایانه له‌هه‌موو شوێنێك جێبه‌جێ بكرێت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌خوازرێ كه هاندانی تیادا بێت بۆ ئه‌و هه‌وڵ و كۆششه به‌به‌رده‌وامی بۆ زاڵ بوون به‌سه‌ر كۆسپه زانستیه‌كاندا كه دێته رێگای، ئه‌ویش له‌كاتی جێبه‌جێ كردنی ئه‌و بنهمایانادا، له‌و ڕوانگه‌یه‌وه كه نمایشی كه‌مترین مه‌رجه‌كانی كه‌نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان دانی پێدا ناوه و دهشێـ و گونجاوه بۆ جێبه‌جێكردن پاشان ئه‌م رێسایانه لهڕوییهكی تره‌وه باس لهپێگهیهك ده‌كات كه بۆچونه‌كان تیایدا له‌په‌ره‌سه‌ندنێكی به‌رده‌وامدا ئه‌مێنێته‌وه. ئه‌مه‌ش سه‌رئه‌نجام تاقیكردنه‌وه‌و پراكتیزه‌كردن به‌دوور ناگرێت تا ئه‌و كاته‌ی كه هه‌ردووكیان هاوتابن له‌گه‌ڵ ئه‌و بنه‌مایانه‌ی كۆمه‌ڵه رێساكانی لێوه‌رده‌گیرێت به‌گشتی له‌گه‌ڵ هه‌وڵی جێبه‌جێكردنی مه‌به‌سته‌كانیدا و به‌م گیانه‌وه هه‌میشه كارگێڕی فه‌رمانگه‌ی به‌ندیخانه‌كان مافی ئه‌وه‌ی ده‌مێنێ كه رێگه به ده‌رچوون بدات له‌م رێسایانه به‌شێوه‌ی به‌ده‌ر لێی .
1-به‌شی یه‌كه‌م” له‌م كۆمه‌ڵه‌دا باس له‌و رێنماییانه ده‌كات كه په‌یوه‌ندیداره به كارگێری گشتی بۆ ده‌زگا سزاییه‌كان، ئه‌مه‌ش له‌سه‌ر هه‌موو جۆره به‌ندكراوێك جێبه‌جێ ده‌كرێت ،ئه‌گه‌ر چی هۆی به‌ندكردن بریتی بێت له‌تاوانكاری یا مه‌ده‌نی، ئه‌گه‌ر تۆمه‌تباربێت، وه ئه‌وانه‌شی به‌تۆمه‌تی مه‌سه‌له‌ی ئاسایش ده‌گیرێن یاخود هۆكاری چاكسازیان له‌گه‌ڵ ده‌كرێ كه دادوه‌ر بڕیاری ئه‌دات.
2- به‌شی ده‌ووه‌م” ئه‌و رێسایانه ده‌گرێته‌خۆ كه په‌یڕه‌و ناكرێ ته‌نها به‌سه‌ر ئه‌و جۆره به‌ندكراوانه‌دا نه‌بێ كه هه‌ر یه‌كه له‌لقه‌كانی ده‌یانگرێته‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌و رێسایانه‌ی كه له‌لقی (ئهلف)دا هاتووه سه‌باره‌ت به‌و به‌ندكراوانه‌ی كه تۆمه‌تباران جێبه‌جێ ده‌كرێت له‌سه‌ر ئه‌و جۆره بهندكراونهشدا كه لقی(ب) و(ج) و (د) ده‌یانگرێته‌وه لهوسنورانهدا كه به پێچه‌وانه‌ی نابێت له‌گه‌ڵ رێسا تایبه‌تیه‌كانی ئه‌م جۆره به‌ندكراوانه وه هه‌روه‌ها له‌به‌رژه‌وه‌ندیاندا بێت.
3- رێساكان هه‌وڵ ناده‌ن كارگێڕی ده‌زگا تایبه‌تیه‌كانی نه‌وجه‌وانه گوناهباره‌كان رێكخه‌ن (وه‌ك خانه‌ی چاكسازی و په‌یمانگای په‌روه‌رده‌كردن ئه‌وانه‌شی كه له‌م بابه‌ته‌ن) له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌شی یه‌كه‌م له‌م رێسایانه گونجاوه بۆ په‌یڕه‌و كردنی به‌سه‌ر ئه‌م ده‌زگایانه‌دا.
4-پێویسته جۆری نه‌وجه‌وانه گیراوه‌كان وا دابنرێ كه گشتگیر بێت بۆ لایه‌نی كه‌می هه‌موو ناكامه‌كان ئه‌وانه كه له‌ژێر سایه‌یی ده‌سه‌ڵاتی دادگاكانی نه‌وجه‌واناندان. وه پێویسته رێسای گشتی ئه‌وه بێت كه بڕیاری سزای گرتن به‌سه‌ر ئه‌م جۆره گوناهكاره بچوكانه‌دا نه‌درێت.
بۆ داگرتنی کتێبەکە کلیک لێره بكه: لانی كه‌می بنه‌ما نموونه‌ییه‌كانی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ به‌ندكراوان
ناونیشان
گەڕەكی: باخان
كۆڵانی ژماره: 108
خانووی ژماره: 5
ته‌له‌فۆن: (00964) (053) 3292431
DHRD.INFO
سه‌نته‌ری په‌ره‌پێدانی دیموكراسی و مافی مرۆڤ
Democracy and Human Rights Development Centre
مركز انماء الديمقراطية و حقوق الانسان
Contact: info@dhrd.info