بەشداری D.H.R.D لە کۆڕبەندی ھەرێمی لە ڕۆژھەڵاتی ناوەراست و باکوری ئەفریقا بۆ چاودێری گرتووخانەکان و بەگژاچوونەوەی ئەشکەنجە

10641222_1657785877771072_2125937360260383245_n

لە ڕوژانی ٢٢-٢٣-٢٤ / ٦ / ٢٠١٥ لە شاری بەیروت لە وڵاتی لوبنان کۆڕبەندێک سازکرا لە ژێر ناوی (کۆڕبەندی ھەرێمی لە ڕۆژھەڵاتی ناوەراست و باکوری ئەفریقا بۆ چاودێری گرتووخانەکان و بەگژاچوونەوەی ئەشکەنجە) کە لەلایەن ڕێکخراویDignity دانیمارکی و restart ی لوبنانیەوە ڕێکخرابوو بە بەشداری ژمارەیەک لە ڕێکخراوەکانی وڵاتانی عەرەبی و ڕۆژھەلاتی ناوەڕاست ، ڕێکخراوەکەمان (سەنتەری پەرەپێدانی دیموکراسی و مافی مرۆڤ D.H.R.D ) وەک نوێنەری کوردستان بەشداربوو لەو کۆڕبەندەدا ، وە لەژێر ڕۆشنایی پێوەرەکانی پرۆتۆکۆڵی بەگژاچوونەوەی ئەشکەنجە باس لە پێشخستنی میکانیزمەکانی چاودێری کرا و نوێنەری وڵاتانی بەشداربوو ئەزمونی خۆیان خستەڕوو . کە تیایدا نوێنەری سەنتەری پەرەپێدانی دیموکراسی و مافی مرۆڤ D.H.R.D پارێزەران ( محمد معروف و کاردو رضا )بەشداربوون لەو کۆڕبەندەدا و باسی ئەزمونی کاری رێکخراوییان لە بواری چاودێری گرتووخانەکان لە کوردستان کرد ، وە جێی باسە لە چوارچێوەی بەرنامەکانی کۆڕبەندەکەدا لەلایەن چەند شارەزایەکی نێو دەوڵەتیەوە چەند سیمینارێک پێشکەش کرا بەمەبەستی پێشخستنی توانای بەشداربووان لەو بوارەدا.

هه‌ڵبژارده

New Page 1

DHRD : .info  |  .nl

All Rights Reserved :: Copyright © dhrd.nl
Hosting & Design: 1997-2014 Chrakan.com