بەشداریکردنى D.H.R.D لەخولی ڕاھێنانی پەرەپێدانی توانای ڕێکخراوەیی

1dhrd

لەڕێکەوتی ٢-٧ /١١/ ٢٠١٥ بەڕێز پارێزەر ( شادمان ئەحمەد توفیق) وەک نوێنەری سەنتەری پەرەپێدانی دیموکراسی ومافی مرۆڤ D.H.R.D لە شاری ھەولێر بەشداری کرد لە خولێکی ڕاھێنان لەژێر ناونیشانی (تدریب المدربین لتطویر قدرات المنظمات غیر الحکومیة العراقیة ) کەخولەکە لەسەر ئاستی عێراق ئەنجامدرا و لایەنی سەرپەرشتیار و جێبەجێکاری خولەکە بریتی بوون لە ڕێکخراویی UNDP و فەرمانگەی ڕێکخراوە ناحکومیەکانی عێراق . زۆرینەی بەشداربووان پێک ھاتبوون لە کەسانی چالاکوان لە بواری کاری ڕێکخراوەیدا و لەسەر ئاستی ھەرێمی کوردستان ڕێکخراوەکەمان D.H.R.D و ڕێکخراویکی شاری دھۆک بەشداربوون .
ئامانجی خولەکە بریتی بوو لە (بنیادنان و پەرەپێدانی توانای بەشداربووان لە بواری ڕاھێنان و دیاریکردنی پێداویستی ڕێکخراوە نا حکومیەکان لە عێراق)

هه‌ڵبژارده

New Page 1

DHRD : .info  |  .nl

All Rights Reserved :: Copyright © dhrd.nl
Hosting & Design: 1997-2014 Chrakan.com