کارو چالاکی ڕێکخراو لە ھەڵمەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی
لە درێژەی چالاکیەکاندا لە ڕۆژی ٣٠-١١-٢٠١٥ ڕێکخراو بەشداری کرد لە پانێڵێک لەسەر ڕۆڵی میدیا لە بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی کە لەلایەن ڕێکخراوی IMS ی دانیمارکی و بە ھاوکاری ڕێکخراوی DHRD بەڕێوەچوو ، تیایدا لەلایەن عەقید (سەرکەوت عمر احمد ) بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزانی و بەڕێز پارێزەر (محمد معروف نوری) ئەندامی دەستەی کارگێڕی ڕێکخراوی DHRD و بەڕێز (ئاڵا لەتیف) لە گۆڤاری (ژن) و بەڕێز (کاک ئاریان ) بەڕێوە چوو کە ھەریەکە لەو بەڕێزانە لە بواری خۆیدا تیشکی خستە سەر بابەتەکە و بەڕێز پارێزەر(محمد معروف ) لەڕووی یاساییەوە باسی لە بەرپرسیارێتی یاسایی میدیاکان کرد لەبەرامبەر ڕووماڵ کردنی ڕووداوەکان و ڕۆڵیان لەکەمکردنەوەی توندوتیژی.