١٤-١٢-٢٠١٥ بەشداریکردنی ڕێکخراوەکەمان (سەنتەری پەرەپێدانی دیموکراسی و مافی مرۆڤ DHRD ) بە نوێنەرایەتی پارێزەر (کارزان فازیل توفیق)لە گفتوگۆیەکی کراوە لە شاری ھەولێر کە لە لایەن نێردەری نەتەوە یەکگرتووەکان unami ڕێکخرابوو بەمەبەستی ھەنگاونان بۆ چۆنیەتی کارکردن لەسەر ڕاسپاردەکانی پرۆسەی پێداچوونەوەی خولی گشتگیر UPR کە بۆ عێراق پێشنیار کراوە لە ٣-١١-٢٠١٤ لە ئەنجومەنی مافەکانی مرۆڤ لە جنێف ،کە خۆی لە ١٧٦ ڕاسپاردە دەبینێتەوە لەلایەن وڵاتانی ئەندام لە ئەنجومەنەکە کە ئاراستەی عێراق کراوە سەبارەت بە ڕەوشی سەرجەم مافەکانی مرۆڤ تێیدا.