پێشوازی له‌ شاندێكی ڕێكخراوی ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌ڵمانی و مامۆستای زانكۆ و ڕۆژنامه‌نووس و توێژه‌ر

dhrd 2016 dhrd2016

لە بەرواری ٨-٥-٢٠١٦ گروپێک لە ڕۆژنامە نووس و مامۆستای زانکۆ و توێژەر و ئەندامی ڕێکخراوی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاستی ئەڵمانی سەردانیان کردین بە مەبەستی ئاشنابوون لە کارو چالاکی ڕێکخراو و چۆنیەتی کارکردنمان لەھەلومەرجی ھەرێمی کوردستان، لەلایەن ھەریەک لە بەڕێزان بەڕێوەر (ئاوات محمد)و جێگری بەڕێوەبەر(کارزان فازیل) و ژمارەیەک لە ستافی ڕێکخراوەوە پێشوازییان لێکرا و لە میانەی دانیشتنێکدا لەگەڵ بەڕێزیان تیشک خرایە سەر کارو چالاکیەکان و بەشەکانی ڕێکخراو ، ھەروەھا شایەنی باسە لە کۆتاییدا شاندی میوان دیارییەکی نیشتمانی گەلی ئەڵمانی پێشکەش بە ڕێکخراوەکەمان کرد کە بریتی بوو لە پارچەیەک لە (دیواری ڕووخاوی بەرلین)کە لەنێوان ساڵانی ١٩٦١ بۆ ١٩٨٩ وڵاتەکەیانی کردبوو بە دووپارچەوە.

هه‌ڵبژارده

New Page 1

DHRD : .info  |  .nl

All Rights Reserved :: Copyright © dhrd.nl
Hosting & Design: 1997-2014 Chrakan.com