بەشداریکردنى DHRD لە ۆرک شۆپێکی یاسایی سەبارەت بە ھەڵسەنگاندن و پێشنیارکردن بۆ ھەموارکردنەوەی یاسای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆری ژمارە (٣)ی ساڵی ٢٠٠٦

 

dhrd-2016-adhrd-2016-bdhrd-2016-c

بەشداریکردن لە ۆرک شۆپێکی یاسایی سەبارەت بە ھەڵسەنگاندن و پێشنیارکردن بۆ ھەموارکردنەوەی یاسای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆری ژمارە (٣)ی ساڵی ٢٠٠٦ .کە لە ١٦-٧-٢٠١٦ ماوەی جێبەجێکردنی بەسەرچووە لە ھەرێمی کوردستان. کە لەلایەن ڕێکخراوی ھارتلاند ئەلاینسی نێودەوڵەتیەوە ڕێکخرابوو ، تیایدا گۆشەنیگا و تێڕوانینی ھەر سێ لایەن کە پێکھاتبوو ئەنجومەنی شورای ھەرێمی کوردستان لە لایەن بەڕێز دادوەر شوان محی الدین و دەستەی سەربەخۆی مافەکانی مرۆڤ لەھەرێمی کوردستان لەلایەن بەڕێز ضیاء بطرس و لیژنەی یاسایی لە پەرلەمانی کوردستان لەلایەن ڕاوێژکاری یاسایی بەڕێز دانا دارا ، لەسەر یاساکە خرایە ڕوو، وە پاش ئەنجامدانی گفتوگۆ و ھەڵسەنگاندنی یاسایی لەسەر یاسا بەسەرچووەکە ، گەڵاڵەی چەند پێشنیارێک کرا و خرایە ڕوو بەمەبەستی ێشکەشکردنی بە لایەنە پەیوەندیدارەکان و بە ھەند وەرگرتن لەکاتی ھەموارکردنی یاساکە بە پێی پێوەرە نێودەوڵەتی و ڕێککەوتنامە جیھانیەکانی تایبەت بە مافەکانی مرۆڤ و بەرەنگاربوونەوەی کردە تیرۆریستیەکان . شایەنی باسە ھەریەک لە بەڕێزان (ئاوات محمد ، کارزان عبدالفاضل) بەشداریان کرد بەنوێنەرایەتی DHRD

هه‌ڵبژارده

New Page 1

DHRD : .info  |  .nl

All Rights Reserved :: Copyright © dhrd.nl
Hosting & Design: 1997-2014 Chrakan.com