لەچوارچێوەی پرۆژەی باشترکردنی ڕەوشی مافەکانی مرۆڤ بۆ بەندکراوان و ڕاگیراوان لە عێراق کە ڕێکخراوی DHRD بە ھاوکاری و پاڵپشتی ڕێکخراوی NPA و تۆری دادپەروەری بۆ بەندکراوان و ڕاگیراوان JNP ئەنجامیدا ، وە خولێکی ڕاھێنانی لە ڕۆژانی (١٣-١٤-١٥)مانگی ١٢ی ٢٠١٦ ئەنجامدا بۆ بیست لە کارمەندانی چاکسازی گەوران لە سلێمانی ، لەسەر بنەما نموونەییەکانی مامەڵەکردن لەگەڵ بەندکراوان لەژێر ڕۆشنایی پەیماننامە و ڕێککەوتننامە جیھانی و یاس…ا نیشتمانییەکانی تایبەت بە بەنکراوان لەناو گرتوخانەکاندا ، جێگەی ئاماژە پێدانە کە بابەتەکان لەلایەن ھەریەک لە بەڕێزان ( کارزان عبدالفازيل و محمد معروف) لە ڕێکخراوی DHRD , مافناس (یادگار جلال ) و توێژەرانی دەروونی (گۆران محمد و یادگار إسماعیل ) ئامادەکرابوون و پێشکەش کران . وە بەشداربووان بەگرنگی پێدانی زۆرەوە لەسەر تەوەرە جیاجیاکانی ڕاھێنانەکە گفتوگۆی کارایان ئەنجامدا و بەشداربوون لە دەوڵەمەندکردنی خولەکە بۆ باشترکردنی مامەڵە کردن لەگەڵ بەندکراوان.