DHRD & NED 2017DHRD & NED

سەردانی بەڕێوەبەری گشتی NED بۆ (سەنتەری پەرەپێدانی دیموکراسی و مافی مرۆڤ DHRD)
بەرواری (٥-٣-٢٠١٧)بەڕێز(کۆڵ) بەڕێوەبەری گشتی ڕێکخراوی (NED) بەھاوڕێیەتی بەڕێز(عبدالرحمن جبوری) جێگری بەرنامەکانی NED لەباکوری ئەفریقا و ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست و بەڕێز(بەختیار عبداللە) ڕاوێژکاری ڕێکخراوی NED لە ھەرێمی کوردستان و باکوری عێراق، سەردانی ڕێکخراوەکەمان DHRD کرد و لەلایەن بەڕێوەبەر و دەستەی کارگێری ڕێکخراوەوە پێشوازییان لێکرا و گفتوگۆکرا لەسەر چەندین تەوەری گرنگ لەکاری ھاوبەشی ڕابڕدوو وە چۆنیەتی درێژە پێدانی پەیوەندییەکان لە داھاتوودا ، ھەروەھا گفتوگۆ کرا لەسەر بواری کاری ڕێکخراوەیی و ئاستەنگەکان بەشێوازی گشتی.