ئەنجام دانی خوولی راھێنان

ئەنجام دانی خوولی راھێنان
لەژێر ناونیشانی ( پاراستنی ژنان و کچان لەتوندوتیژی لەسەر بنەمای جێندەری لەناوچەی عەربەت) سەنتەری پەرەپێدانی دیموکراسی و مافی مرۆڤ DHRD لەمیانەی کارو چالاکیەکانی پڕۆژەی ( برەودان بەپێکەوەژیانی کۆمەڵایەتی و گفتوگۆ لەشارۆچکەی عەربەت )کە بەھەماھەنگی نێوان رێکخراوی (UNDP) و ( ھاوکاری ئەڵمانی )و (UPP پردێک بۆ )و سەنتەری پەرەپێدانی دیموکراسی و مافی مرۆڤ (DHRD) و ڕێکخراوی گەشەپێدانی مەدەنیەت (CDO ) و بەرێوەبەرێتی رۆشنبیری جێیبەجێدەکرێت لەناوچەی عەربەت ، خولێکی ڕاھێنانی بۆ ئەندامانی ئەنجومەن و موختار و موبیلایزەری ناو کەمپەکان و کارمەندی پاراستن لەناو ئیدارەی کەمپەکان و بەرێوەبەری کەیس ئەنجام دا کە ژمارەیان ٢٣ کەس بوو ( ١٥ کەس لە ڕەگەزی نێر و ٨ کەس لە ڕەگەزی مێ ) ، بەمەبەستی پێدانی زانیاری وبەتواناکردنی بەشداربووان لەسەر بابەتە تایبەتەکان بە(چەمکی جێندەر و توندوتیژی جێندەریء جۆرەکانیء خراپ مامەڵەکردنی منداڵ و بەرزکردنەوەی ئاستی ھۆشیاریء تاوانکارە سێکسیەکان و کاریگەریە دەرونیەکان لە سەر باری دەرونی ڕزگاربوان لە دەرەنجامی توندوتیژیی …..ھتد .
ئامانج:
١. بەخشینی زانیاری تایبەت بەجێندەر بەئەندامانی ئەنجومەن و موختاری کەمپەکان.
٢. بەتواناکردنی ئەندامانی ئەنجومەن و موختاری کەمپەکان دەربارەی جۆرەکانی توندوتیژی جێندەری و ئاکامەکانی ئەو توندوتیژیە لەسەر لایەنی دەروونی و تەندروستی و کۆمەڵایەتی رزگاربوو.
٣. ناساندنی لایەنە پەیوەندیدارەکان بە شێوازی کارکردنی پزیشکی دادوەری لە توندوتیژی جەندەری بە بەشداربووان.
٤. پێدانی زانیاری لەسەر تەندروستی دەروونی وچۆنێتی مامەڵەکردنی رزگاربووی توندوتیژی جێندەری .
ڕ. رۆژی یەکەم :تیشک خرایەسەر ( پێناسە و پێوەرە جێندەرەییەکان) لەلایەن راھێنەر د عالیە فرج .
ب. رۆژی دووەم لە دوو تەوەر پێکھاتبوو کە بریتی بوون لە تەوەری یەکەم :توندوتیژی جێندەری و جۆرەکانی و کارگەریە نەرێنیەکانی و خراپ مامەڵەکردن لەگەڵ منداڵدا. لەلایەن د . الافرام محمد حسن پزیشکی دەرونی . تەوەری دووەم: تاوانکاریە سێکسیەکان لەلایەن د . بەرزان محمد عەلی پزیشکی دادوەری .
ت. رۆژی سییەم لەلایەن پارێزەری راوێژکار (شادمان احمد توفیق ) بەناونیشانی (رۆڵی یاسا لەپاراستنی تاکەکان ) .
لەکۆتایی خولەکەشدا بروانامەی بەشداریکردن بەخشرا بە بەشداربووان .

dhrd 2017 2dhrd 2017 3dhrd 2017 4dhrd 2017 5dhrd 2017 7dhrd 2017 8dhrd 2017 9dhrd 2017 10dhrd 2017 14dhrd 2017 16dhrd 2017 15dhrd 2017 17

هه‌ڵبژارده

New Page 1

DHRD : .info  |  .nl

All Rights Reserved :: Copyright © dhrd.nl
Hosting & Design: 1997-2014 Chrakan.com