له‌چوارچێوه‌ی پرۆژه‌ی چاودێری و پاڵپشتی دادگا، سه‌نته‌ری په‌ره‌پێدانی دیموكراتی و مافی مرۆڤ به‌هاوكاری رێكخراوی سندوقی پاڵشتی دیموكراسی NED پێئهنێته ساڵی سێهه‌می پرۆژه‌كه له‌هه‌رێمی كوردستاندا، له‌روانگه‌ی بڕوابوونی ته‌واومان به‌سه‌ربه‌خۆیی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری و سه‌ربه‌خۆبوونی دادگاكان و ده‌ستنه‌خستنه ناو كاروباری دادگاكان و سه‌روه‌ریبوونی یاسا و گه‌ڕانه‌وه‌ی متمانه‌ی ته‌واوی هاوڵاتیان بهدهسهڵاـی دادگاكان، تیمه‌كانی سه‌نته‌ری په‌ره‌پێدانی دیموكراسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێمی كوردستاندا، دووه‌هه‌م راپۆرتی خۆیان بۆ ساڵی 2008 له‌سه‌ر چاودێری و پاڵپشتی دادگاكان بڵاو ده‌كه‌نه‌وه، سه‌ره‌ڕای بوونی كۆمه‌ڵێك كێشه‌و له‌مپه‌ر له‌به‌رده‌م به‌ده‌ستهێنانی زانیاری و كۆكردنه‌وه‌ی داتاكان، به‌ڵام به‌هۆی هاوكاری هه‌ندێك له‌دادوه‌ر و پارێزه‌ره به‌ڕێزه‌كانه‌وه، كه‌بوونه هۆی ئاسانكردنی كاره‌كه‌مان و تۆماركردنی ئه‌و پێشێلكاریانه‌ی كه‌ده‌بنه هۆی ئاسته‌نگ درووستكردن له‌به‌رده‌م سه‌روه‌ری یاسا و سه‌ربه‌خۆیی ته‌واوی ده‌سه‌ڵاتی دادگاكان.
له‌قۆناغی یه‌كه‌می پرۆژه‌كه‌دا تا به‌رواری31/6/2008 تۆماركردنی پێشێلكارییه‌كان ته‌نها له‌ناو شاری سلێمانیدا بووه، كرده‌ی چاودێری تۆماركردنی پێشێلكارییه‌كان‌و لادانی یاسایی و پێشێلكاری مافه‌كانی مرۆڤ و تۆمه‌تباران دواتریش به‌رده‌وام بوو، له‌به‌ر گرنگی پرۆژه‌كه له‌قۆناغی دووه‌مدا مه‌ودای پرۆژه‌كه‌مان به‌رفراوان كرد، به‌شێوه‌یه‌ك شاره‌كانی هه‌ولێر و دهۆك و كه‌ركوكیشی گرته‌وه، به‌ڵام به‌هۆی دانپێدانه‌نان به‌مۆڵه‌تی رێكخراوه‌كه‌مان له‌به‌غداد نه‌هێڵرا له‌شاری كه‌ركوك كاری چاودێركردنی دادگا ئه‌نجامبدرێت.
ئامانج له‌م پرۆژه‌یه بریتییه له‌سه‌ربه‌خۆیی ده‌سه‌ڵاتی دادوهریو چه‌سپاندنی حوكمی یاسا و په‌ره‌پێدانی دیموكراتی و پاراستنی مافه‌كانی مرۆڤ و تۆمه‌تباران له‌قۆناغی لێكۆڵینه‌وه و دادگایكردندا، ئه‌مه جگه له‌لابردنی له‌مپه‌ره‌كانی به‌رده‌م ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریی كه‌واده‌كات هه‌ندێك كهسو دامه‌زراوه له‌سه‌رو ده‌سه‌ڵاتی یاساوه خۆیان ببیننه‌وه.
هه‌ر له‌میانه‌ی پرۆژه‌كه‌دا جێگه‌ی ئاماژه‌پێدانه كه‌چه‌ند سیمینارێك له‌سه‌ر بابه‌ته‌كانی (خوێندنه‌وه‌یه‌كی ره‌خنه‌گرانه بۆ یاسای سزادانی عیراقی و دادبینی شارستانی و یاسای جێبه‌جێكردن و یاسای سه‌لماندن) ئاماده‌كران، به‌مه‌به‌ستی هه‌ڵوه‌سته‌كردن له‌سه‌ریان و خستنه رووی لایه‌نه نێگه‌تیڤه‌كانی ئه‌و یاسایانه كه لهمپهرێكن له‌به‌رده‌م به‌هێزبوونی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری و كه‌مبوونه‌وه‌ی متمانه‌ی هاوڵاتیان بهدادگاكان، هه‌روه‌ها چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ر و گۆڕینی ئه‌و یاسایانه به‌مه‌به‌ستی گونجاندنی له‌گه‌ڵ هه‌لومه‌رجی ئه‌مڕۆدا، به‌جۆرێك بتوانێت وه‌ڵام بهپێداویستییه هه‌نوكه‌ییه‌كانی هاوڵاتیان بداته‌وه.
هه‌ر له‌میانه‌ی ئه‌م پرۆژه‌یه‌دا دوو راپرسیمان ئه‌نجامداوه، له‌نێوان 150 له‌و هاوڵاتیانه‌ی له‌ناو دادگاكان كێشه یان داوایان هه‌یه، هه‌روه‌ها له‌نێوان 100 تۆمه‌تبار له‌ناو گرتووخانه‌ی گواستنه‌وه‌ی سلێمانی و هه‌ولێر، كهدهرئهنجامهكانی له‌گه‌ڵ ئه‌م راپۆرته‌دا هاوپێچه
بۆ خوێندنه‌وه‌ی ته‌واوی راپۆرته‌كه كلیك لێره بكهپرۆژهی پاڵپشتی دادگا ڕاپۆرتی دووه‌م