بەیاننامەی سەنتەری پەرەپێدانی دیموکراسی و مافی مرۆڤ DHRD تایبەت بە بارودۆخ و ڕووداوەکانی ئەم دواییەی ھەرێمی کوردستان

dhrd 2017

(ئەوەی ڕوودەدات  ئەنجامی دروستکردنی دۆخی جەنگ و نائارامیە)

لەسایەی گیانی نا بەرپرسانەی دەسەڵاتدارانی ھەرێمی کوردستان بەتایبەت و ھێز و لایەنە سیاسیەکان بەگشتی کە بوونەتە مایەی دەیان نەھامەتی و شکستی گەورە بۆ ئەم میللەتە لەسەر ئاستی ناوخۆ و نێودەوڵەتی ، بەڵام لەبری مامەڵەکردن بەگیانی بەرپرسانەو خۆ بە بەرپرس زانینی ھەرلایەنێک بە ئاسـتی ڕۆڵـی لەکـایەی سیاسـی ھەرێمی کوردستاندا،بەپێچەوانەوە دۆخێکیان دروست کردووە کەھیچ کەس و دامەزراوەیەک تیایدا پارێزراوەنیە،بەشێوەیەک ئەوەی کەڕۆژی (٢٩-١٠-٢٠١٧)ڕووی دا ، چ لەشکاندنـی حەرەمی پەرلەمان تا دەگاتە لـێدان و پەلاماردانی پەرلەمانتار لەسـەر ڕای ئـازاد و چـواردەورگرتنـی پەرلەمانتـاران لەلایەن کەسـانی تـوندوتیـژ و گێرەشێوێن و مەترسی دروست کردن لەسەر گیانی پەرلەمانتاران تا دەگاتە ھێرشکردنە سەر کەناڵەکانی ڕگەیاندن وە کارمەندەکانیان و سـوتاندنی بارەگای حیزب و دەزگاکان ، ئەمە ئەنجـامی ئەو دۆخەیە کە ھەمـوو لایەنـەکان
بەرپرسن لە دروستکردنی .
بۆیە ئێمە وەک سـەنتەری پەرەپێدانی دیموکراسی و مـافی مـرۆڤ DHRD وێڕای ئیدانە کردنی ھەموو جۆرەکارێکی توندوتیژی و نامەدەنی داوا لەھەموو لایەنە سیاسیەکان دەکەین کە ڕۆڵی بەرپرسـیارێتی خۆیـان بگێڕن لە پاراستنی ئارامی و ئاسایشی خەڵکی کوردستان ،وە چیتر خەڵکی بە مەینەتی ئەم ھەرێمە نەکەنە داردەست و مقاش و قوربانی سیاسەتە نا بەرپرسانەکانی خۆیان ھەروەک داوا لە نەتەوەیەکگرتووەکان و سەرجەم قونسوڵخانەو ڕێکـخراوە نێـودەوڵەتییەکان دەکەین ئەرکـی خۆیان جێبەجێ بکەن لەپـاراسـتنی ڕێز وکەرامەتی مرۆڤی کورد و ئازادی ڕادەربڕین .

سەنتەری پەرەپێدانی دیموکراسی و مافی مرۆڤ
DHRD
٣٠-١٠-٢٠١٧

هه‌ڵبژارده

New Page 1

DHRD : .info  |  .nl

All Rights Reserved :: Copyright © dhrd.nl
Hosting & Design: 1997-2014 Chrakan.com