dhrd2018
بەرواری ٢٠١٨/١/٨ دەستەی گشتی ڕێکخراو (بۆرد و دەستەی بەڕێوەبردن) کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا ، پاش گفتوگۆ کردن و تاوتوێ کردنی کاروبارەکانی ڕێکخراو چەند بڕیارێک درا .
١/ لەبەر تەواو بوونی ماوەی بەڕێز (ئاوات محمد پیروەیس) وەک بەڕێوەبەری ڕێکخراو ھەڵبژاردن کرا بۆ دیاریکردنی بەڕێوەبەری نوێی ڕێکخراو ، کە دووبارە بەڕێز (ئاوات محمد پیروەیس) وەک بەڕێوەبەری نوێی ڕێکخراو ھەڵبژێردرایەوە بۆ ماوەی سێ ساڵی داھاتوو پاڵپشت بە پەیڕەوی ناوخۆیی ڕێکخراو .
٢/ ھەریەکە لە بەڕێزان (تەلار کمال مدحت ) و (شلێر کریم) پاڵێوران وەک ئەندامی دەستەی کارگێری.
وە بەخستنە ڕووی چەند پێشنیارێک بۆ زیاتر پێشخستنی ڕێکخراو کۆتایی بەکۆبوونەوەکە ھات.