dhrd 2018 8 march DHRD dhrd 8 march

کێشەی یەکسانی کێشەیەکی گشتگیرە و پەیوەستە بەکۆی کۆمەڵگاوە ،لەبەرئەوە ناکرێت تەنھا رۆژێک بۆ ژن و ئازادی ھەبێت ،کەلەکاتێکدا ژن بەشێکی گرنگی کۆمەڵگای مرۆڤایەتییە .ئەمساڵ لە ٨ ی مارسدا بەڵێن دەدەین تا گەیشتن بە یەکسانی و ئازادی ھەوڵمان چڕبکەینەوە تائەو کاتەی ژن دەگات بەھەموو مافە سیاسی و مەدەنیەکانی ،کەکۆمەڵگا لەسەربنەمای پێکەوەژیان و رێزگرتن لەمافەکانی یەکتری بنیاتدەنرێ ،ھەروەھا سەنتەرەکەمان پێشتر بەشێک بووە لەو خەباتە گرنگەی کە ژنان لەھەموو جۆرە چەوسانەوەیەک بەدووربن و کاری جدی بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی لەسەربنەمای جێندەری کردووە،ھەروەھا کار بۆ چەسپاندنی مافە یاساییەکانی ژنان دەکات لەسەربنەمای گەردونی مافی مرۆڤ .