عفرین … قوربانی دەستی بانگەشەکەرانی ئاشتی

afren 18-3

بەدەر لە حاڵەتە سیاسی و سەربازی و جەنگیەکەی کە لە عفرین ڕوو ئەدا، بەدەر لە ھۆکارە دیار و نادیارەکانی ئەو جەنگە خوێناویەی کە لە عفرین و کۆی ناوچەکە لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست ڕوو دەدات و وڵاتە زلھێزو بانگەشەکەرەکانی ئاشتی و ئاسایش و دیموکراسیەتی جیھان نەک چاودێرن بەڵکو بکەری سەرەکی جەنگەکەن.
بەڵام ئەوەی لەڕووی مرۆییەوە ڕوو دەدات دژی ھەموو بەھا مرۆیی و ئەخلاقی و ئاینی و زەمینیەکانە، ھەر بۆردومانی ھەڕەمەکی خەڵکی سڤيلی شارەکە تا ئاوارە کردن و برسی کردن و کوشت و بڕی سەدان خەڵکی سیڤیل لە منداڵ و ژن و پیرو گەنج بۆ تێکدان و وێران کردنی سروشت و ژینگەی شارەکەو ھەوڵدان بۆ گۆڕینی دیمۆگرافیان جگە لەوەی تاوانێکی دڕندانەو دژ بە ھەموو یاساکانی جەنگن، شکاندنی ھەموو سنورو پێوەرە جیھانی و جاڕنامە جیھانیەکانی مافی مرۆڤە.
ئێمە وێڕای ئیدانەکردنی ئەو کارەی سوپای تورکیا دەکەین، ھاوکات ئیدانەی ھەڵوێستی نەرێنی و بێدەنگی نەتەوە یەکگرتووەکان و ئەمریکا و بەریتانیاو فەرەنساو ئەڵمانیاو گشت وڵاتانی جیھان دەکەین کە لە ئاست ئەم وێرانکاری و جینۆسایدەدا بێدەنگ و بێھەڵوێستن بڵاوکردنەوەی ئەم یاداشتە ھیچ پەیوەندیەکی بە کوردبوونی خەڵکی سڤیلی عفرینەوە نییە و ئەوەی بۆ ئێمە و لای ئێمە گرنگە مرۆڤ و ژیانە جا لە عفرین بێت یا ھەرشوێنێکی تری دنیا.

 

سەنتەری پەرەپێدانی دیموکراسی و مافی مرۆڤ
DHRD
١٨-٣-٢٠١٨

هه‌ڵبژارده

New Page 1

DHRD : .info  |  .nl

All Rights Reserved :: Copyright © dhrd.nl
Hosting & Design: 1997-2014 Chrakan.com