بەیاننامەیەک لەسەنتەری پەرەپێدانی دیموکراسی و مافی مرۆڤ DHRD

 

 

 

dhrd bayanama

 

بەیاننامەیەک لەسەنتەری پەرەپێدانی دیموکراسی و مافی مرۆڤ DHRD
بۆ/کاربەدەستانی حکومەتی ھەرێمی کورستان و ڕای گشتی

لەماوەی سێ ڕۆژی ڕابووردودا خۆپیشاندانی ناڕەزایی سەرجەم چین و توێژەکانی ھەرێمی کوردستان لەمامۆستایان و کارمەندانی تەندروستیء فەرمانبەران و خانەنشینان لەزۆربەی شارو شارۆچکەکانی ھەرێمی کوردستان بەشێوەیەکی زۆر ئاشتی ومەدەنییانە دەستی پێکردوە و ھاوڵاتیان ڕژاونەتە سەر شەقامەکان و دوور لەبەکارھێنانی توندوتیژی دەنگیان بەرزکردۆتەوە بۆ چاککردنی بژێوی ژیانیان و ھەڵوەشاندنەوەی سیستەمی پاشەکەوتی مووچەی فەرمانبەران لەلایەن حکومەتی ھەرێمی کوردستانەوە. بەڵام ئەوەی جێگەی داخە ھێزە چەکدار و ئەمنییەکان لەچەند ناوچەیەکی ھەرێمی کوردستان بەتایبەتی لەشاری ھەولێرو دھۆک و چەند ناوچەیەکی تر پەنایانبردۆتە بەر بەکارھێنانی ھێز و تووندوتیژی و مامەڵەی ناشایستەو ھەڕەشەکردن و ھەروەھا دەست بەسەرکردنی ژمارەیەک لەخۆپیشاندەران و لێدانیان و بریندارکردنیان کەسەرجەم ئەم پێشێلکارییانە دەرھەق بەمافی ھاوڵاتیان و مافەکانی مرۆڤ ئەنجامدەدرێت.
ڕێکخراوەکەمان(DHRD) وەک ڕێکخراوێکی چاودێری ڕەوشی مافەکانی مرۆڤ و دەستنیشانکاری ئەو پێشێلکاریانەی لەدژی سەروەری یاسا ئەنجام دەدرێت لەھەرێمی کوردستان وای دەبینێت کە حکومەت بەرپرسە لەدابینکردنی بژێوی ژیان و مووچەی شایستە بۆ ھاوڵاتیان، لەلایەکی ترەوە واچاوەڕوان دەکرا کە حکومەت و دەزگا ئەمنی و ھێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ بەرپرسیارێتی پارێزگاری کردن و پاراستنی گیانی ھاوڵاتییان بگرنە ئەستۆی خۆیان. بۆیە لێرەوە بەتوندی ئیدانەی ھەرپێشێلکارییەک دەکەین کە دژی ھاوڵاتییانی مەدەنی خۆپیشاندەر دەکرێت، لەھەمان کاتدا داواکارین لەحکومەتی ھەرێم بەزووترین کات دەستگیرکراوەکان ئازادبکات وئەنجامدەرانی پێشێلکاریەکانی دەرھەق بەھاوڵاتییانی خۆپیشاندەر ڕووبەڕووی لێپرسینەوەی یاسایی بکات و بەدەم داوا ڕەواکانی خۆپیشاندەرانەوە بێت .
سەنتەری پەرەپێدانی دیموکراسی و مافی مرۆڤ
DHRD
٢٧-٣-٢٠١٨

هه‌ڵبژارده

New Page 1

DHRD : .info  |  .nl

All Rights Reserved :: Copyright © dhrd.nl
Hosting & Design: 1997-2014 Chrakan.com