رِاثؤرتى هةشتةمى ثالَثشتى دادطا (سةروةرى ياسا . . . زامنى ثاراستنى مافةكانمانة)

Raporty palpshty 8 dhrd

سەنتەری پەرەپێدانی دیموکراسی و مافی مرۆڤ D.H.R.D بەھاوکاری سندوقی نیشتمانی بۆ پاڵپشتی دیموکراسی NED ھەشتەمین ڕاپۆرتی خۆی لەچوارچێوەی پرۆژەی پاڵپشتی دادگا دەخاتە ڕوو لەژێر ناونیشانی (سەروەری یاسا . . . زامنی پاراستنی مافەکانمانە) جێی پرسیارە   لە پاش چەندین ساڵ لەکارکردنی ڕێکخراوەکەمان لەم پرۆژەیەدا و پاش بڵاوکردنەوەی حەوت ڕاپۆرت و ھەزاران پێشێلکاری ، بەڵام تاکو ئێستا پێشێلکارییەکان بەردەوامە ، لەم ڕاپۆرتەدا کە لەمانگی شوباتی ٢٠١٥ بۆ کانونی یەکەمی ٢٠١٦  ئەنجامدراوە (٧٣٦)حاڵەت تۆمارکراوە ، کە زۆربەی زۆری پێشێلکارییەکان لەلایەن دەسەڵاتی جێبەجێکردن و پۆلیس و ئاسایشەوە ئەنجامدراون . ھەرلە جێبەجێنةکردنی بڕیارەکانی دادگا بۆ ئەشکەنجە و مامەڵەی نامرۆڤانە لەگەڵ تۆمەتباران و ڕاگیراوان بەبێ ئەوەی دەسەڵاتی دادوەری ھیچ ھەڵوێستێکی فەرمی و جدی ھەبووبێت بەرامبەریان ، کە ئەمەش بەتەواوی پێمان دەڵێت تا ئێستا لەکوردستان سەروەری یاسا بوونی نییە و زامنی پاراستنی مافەکانیشمان تەنھا سەروەری یاسایە.بۆ خوێندنەوەوی تەواوی ڕاپۆرتەکە کلیک لێرە بکە

 

هه‌ڵبژارده

New Page 1

DHRD : .info  |  .nl

All Rights Reserved :: Copyright © dhrd.nl
Hosting & Design: 1997-2014 Chrakan.com