(ھەموو ساتێک بۆ بەرەنگاربوونەوە وبەگژداچوونەوەی ئەشکەنجە)

26-6 dhrd 2018 B 222 BFT689 26-6 dhrd torture (2) 26-6 dhrd torture (4) 26-6 dhrd torture (5) 26-6 dhrd torture (7)

سەنتەری پەرەپێدانی دیمواکراسی و مافی مرۆڤ DHRD وای دەبینین کە ئەشکەنجەدان جگە لەتێکشکاندنی کەرامەتی مرۆڤ ھیچ مەبەستێکی تری لەپشتەوە نیە، ھەموو جۆرە مامەڵەیەکی خراپ و بەکارھێنانی ئەشکەنجە لەلایەن دامودەزگا جیاوازەکانی حکومەتەوە بۆ بەدەستھێنانی زانیاری دژی گومانلێکراوان بەیاسا ناوخۆی ونێودەوڵەتیەکان قەدەغەکراوە، ھەرچەندە دەوڵەتی عێراق بەھەرێمی کوردستانیشەوە لە ٧ حوزەیرانی ٢٠١١ ەوە پەیماننامەی نەتەوە یەکگرتووەکانی دژی ئەشکەنجەدان و جۆرەکانی تری مامەڵەو سزادانی دڵڕەقانە و نامرۆڤانە کە بە (UNCAT) ناسراوە پەسەند کردووە ، بەڵام ھیچ کارێکی جدی بەدی ناکرێت لەلایەن دەسەڵاتەکانی دادوەری و حکومەتەوە بۆ جێبەجێکردنی ڕێوشوێنەکانی خۆ گونجاندن لەگەڵ ئەو پەیمانە نێودەوڵەتییانەدا ، لەھەرێمی کوردستان وەک گەلێک ناوچەی تری جیھان لەناوەندەکانی دەستبەسەرداگرتن و ئەنجامدانی لێکۆڵینەوە لەگەڵ گومانلێکراوان و سزادراوان ھێشتا ئەشکەنجەدان و مامەڵەی نامرۆڤانەو دڵڕەقانە پیادە دەکرێت، لەلایەکی تریشەوە دەسەڵاتی دادوەری وحکومەت لەوپەڕی خەمساردیدان بۆ دادگاییکردن و سزادانی تۆمەتبارانی ئەنجامدانی ئەشکەنجەو مامەڵەی نامرۆڤانە، بەجۆرێک دەربازبوون لەسزادانی تۆمەتباران بەپیادەکردنی ئەشکەنجەدان بووەتە دیاردەیەکی زەق و حاشا ھەڵنەگر. ئێمە وەک سەنتەری پەرەپێدانی دیموکراسی و مافی مرۆڤ DHRD لەم ڕۆژەدا دووپاتی دەکەینەوە کە داکۆکی تەواو لەقوربانیانی ئەشکەنجە دەکەین بەھاوکاری ھاوبەشەکانمان و خزمەتگوزاری یاساییان پێشکەش دەکەین لەو بوارەدا، ھەروەھا فشار دەخەینە سەر دەسەڵاتە جۆراوجۆرەکانی ھەرێمی کوردستان بۆ دەرکردنی یاسایەک بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەشکەنجەدان و بەسزادانی ئەنجامدەرانی ئەو کارە قێزەونە. لەکۆتاییدا ھەموو جیھان دژی بەکارھێنانی ئەشکەنجەیە با ھەرێمی کوردستان بچێتە پاڵ ئەو ھەڵمەتەو کۆتایی بەو مامەڵە نامرۆیی و ناشارستانییانە بھێنێت و بیکات بەبەشێک لەمێژوو، چیتر کەس نەبێتە قوربانی و کارێکی نایاسایی و نامرۆڤانە.

سەنتەری پەرەپێدانی دیمواکراسی ومافی مرۆڤ DHRD

                                                      ٢٦ حوزەیرانی ٢٠١٨

 

 

هه‌ڵبژارده

New Page 1

DHRD : .info  |  .nl

All Rights Reserved :: Copyright © dhrd.nl
Hosting & Design: 1997-2014 Chrakan.com