لەبەرواری (٣١-١٠ و ١-١١-٢٠١٨)خولی دووەمی ڕاھێنانی کارمەندانی چاکسازی گەوران لەسلێمانی بەڕێوەچوو ، لەچوارچێوەی پرۆژەی باشترکردنی ڕەوشی مافەکانی مرۆڤ بۆ بەندکراوان لەعێراق و ھەرێمی کوردستان ، بەپاڵپشتی تۆڕی دادپەروەری بۆ بەندکراوان JNP و ڕێکخراوی NPAی نەرویجی ، لەشاری سلێمانی دووەم خولی ڕاھێنان بۆ ١٨ ھەژدە کارمەندی چاکسازی گەورانی سلێمانی ڕێکخرا ، کە تیایدا بەشداربووان ڕاھێنانیان پێکرا لەسەر بابەتەکانی (ڕۆڵی کارگێری و بەڕێوەبردن لەپرۆسەی چاکسازی و پێگەیاندن و پەیوەندی و ھاوکاری و شارەزاییەکانی ئەو کردەیە بەشێوەی ڕۆڵ نواندنی بەشدابووان لەلایەن ڕاھێنەران ھەردوو توێژەری دەروونی( گۆران محمد و یادگار إسماعیل ) بەڕێوەچوو ، پاشان ڕۆژی دووەمی خولەکەلەسەر بابەتەکانی ڕێککەوتننامە نێودەوڵەتییەکانی تایبەت بەمافەکانی بەندکراوان و ڕاگیراوان و یاسا نیشتمانی و ڕێککەوتننامەی تایبەت بە بەرەنگاربوونەوەی ئەشکەنجەدان و ئامرازەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پاراستنی مافەکانی مرۆڤ و سیستەمی ژمارە(١)ی ساڵی(٢٠٠٨)و ڕۆڵی دامەزراوە نێودەوڵەتی و ناوخۆییەکان لە پاراستنی مافەکانی بەندکراوان وترایەوە لەلایەن ھەردوو ڕاھێنەر پارێزەران (کارزان فازیل و کاردۆ ڕەزا ) بە شێوەی دابەشکردن بۆ چەندگروپێکی کارو گفتوگۆکردن لەسەر بابەتەکانی ئاماژە بۆکراو ، شایانی باسە بابەتەکانی خولەکە لەلایەن بەشداربووانەوە بە گرنگییەوە وەرگیرا و بەگەرموگوڕی لەگەڵ بابەتەکاندا بەدواداچوونیان دەکرد.