پەیامی پشت ھێرشەکانی ٢٥ و ٢٩ ی نۆفەمبەر

25 november- DHRD

لە کاتێکدا ژمارەیەک لە ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی بەشێکی بەرچاو لە دام ودەزگا حکومیەکان سەرقاڵی چالاکیەکانی ھەڵمەتی شانزە ڕۆژەی بەرەنگاربوونەوی توندوتیژی دژی ژنانن و لە ناوەڕاستی ماوەی ھەڵمەتەکەدا و لە ٢٥ی نۆفەمبەر ھێرش دەکرێتە سەر ماڵی بەڕێوەبەری نوسینگەی چەمچەماڵ بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و دواتر لە بەرواری ٢٩/١١/٢٠١٨ بە چەکی قورس ھێرش دەکرێتە سەر نوسینگەی ڕۆژھەڵاتی بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربونەوی توندوتیژی دژی ئافرەتان لە سلێمانی.
ئێمە جگە لە ئیدانەی توندی ھێرشەکان پێمان وایە بە ئامانج گرتنی نوسینگەکانی ئەم بەڕێوەبەرایەتیە لەم کاتەدا و بەکارھێنانی چەکی قورس لە دژیان، ھێرشێکی ئاسایی نیە و پەیامێکە لەلایەن کەسانی دەسەڵاتدارەوە کە دژ بە ھەموو ئازادیەکانی مرۆڤ و ژنانن لەم ھەرێمەدا و ھەڕەشەی جدیە لەسەر ھەموو چالاکانی ئەم بوارە، بەم ھێرشە ھەم ڕووی ڕاستەقینەی خۆیان ھەڵدەماڵن، ھەم دەیانەوێت بەم کارەیان پاشەکشە بە چالاکانی بواری مافەکانی مرۆڤ ئازادی بکەن، کە ھەرگیز بەم کارەیان ئەو خەونەیان نایەتە دی.
ھاوکات داوا لە حوکمەت و دادگا و لایەنە ئەمنی و پەیوەندیدارەکان دەکەین کاری جدی بکەن بۆ ئاشکراکردنی تاوانباران و کەسانی پشت ھێرشەکە و پاراستنی دەزگا حکومیەکان و ڕێکخراوەکانی ئەو بوارە و کارمەندانیان دەخەینە ئەستۆی حکومەت

هه‌ڵبژارده

New Page 1

DHRD : .info  |  .nl

All Rights Reserved :: Copyright © dhrd.nl
Hosting & Design: 1997-2014 Chrakan.com