dhrd 2019 cort support 11 (1) dhrd 2019 cort support 11 (2) dhrd 2019 cort support 11 (3)

پاش بڵاوکردنەوەی یانزەھەمین ڕاپۆرتی پرۆژەی پاڵپشتی دادگا لە ژێر ناونیشانی (سەروەری یاسا ، پرسێکی بێ خاوەن و لەبیرکراو) و ناردنی بۆ سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکان ، جگە لە گفتوگۆو ڕاوسەرنجی زارەکی ژمارەیەک لە دادوەران و کارمەندانی لایەنە پەیوەندیدارەکان ، بەڵام جێی خۆشحاڵییە کە ھەریەک لە فەرمانگەی داواکاری گشتی سلێمانی بەنووسراویان ژمارە(٩١١) لە بەرواری(٢٠١٩/٦/١٨) ئاگاداریان کردین کە گشتاندنیان بۆ ڕاپۆرتەکە کردووە بەسەر ھەموو ئەندامانی سەر بە فەرمانگەکەیان بۆ بەدواداچوون و کارکردن لەسەر ڕاپۆرتەکە (ساڵانە فەرمانگەی ناوبراو ھەڵدەستن بەم کارە و جێی پێزانین و بەرزنرخاندنە) ھاوکات بۆ یەکەمین جار بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی بە نووسراویان ژمارە (١٨٠١٨)لەبەرواری(٢٠١٩/٨/٨) ئاگاداریان کردین بە دواداچــوون و لێکۆڵـــینەوە لەسەر ئەو خاڵانەی پەیوەندیدارە بە بەڕێوەبەرایەتیەکەیانەوە و وەڵامی بەشێک لەو خاڵانەیان داوەتەوە کە دوای بەدواداچوونی خۆیان پێیگەشتوون.
ئێمە وێڕای چەند تێبینیەک لەسەر وەڵامەکانی بەڕێز بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ، بەڵام بەدەنگەوەھاتن و کاردانەوەو وەڵام دانەوەکەیان بەرز دەنرخێنین و ھیوادارین سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکانی تریش (ئەنجومونی دادوەری – سەرۆکایەتی دادگاکانی تێھەڵچوونەوە – پەرلەمانی کوردستان – وەزارەتی ناوخۆ – سەرۆکایەتی داواکاری گشتی) ھاوشێوەی ئەم دوو لایەنە بەڕێزە بەدواداچوون بۆ ڕاپۆرتەکان بکەن و کاری جدی لەسەر بکەن.
وە ئێمە ڕایدەگەیەنین کە جگە لە خەمخۆریمان بۆ سەروەربوونی یاسا و سەربەخۆبوونی دەسەڵاتی دادوەری ھیچ ئامانجێکی ترمان نییە لەم پرۆژەیە ، ھاوکات ئامادەیی خۆمان دەردەبرین بۆ کاری ھاوبەش و پێکەوەیی لەگەڵ سەرجەم ئەو لایەنانەدا بۆ ئەو مەبەستە.